نزیکەی 30 کورد ناوی خۆیان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ئێران تۆمارکردووە

0
583

لە 5 رۆژدا ژمارەی بەربژێران هەزار و 600 کەسی تێپەڕاند

رووداو – هەولێر

بەپێی گوتەی وەزارەتی ناوخۆی ئێران، تەنها لە ماوەی 5 رۆژی سەرەتادا 1636 کەس ناوی خۆیان بۆ بەربژێربوون لە هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ئێران تۆمارکردووە. لەو ژمارەیەشدا زیاتر لە 30 کەسیان کوردن و چەند کەسێکیان سوننە مەزهەبن، کە بەپێی یاسا شیاوبوونیان رەتدەکرێتەوە. 

یەکێک لەو بەربژێرانە دەڵێ، لەگەڵ ئەوەی دەزانێ شیاوبوونی رەتدەکرێتەوە، بەڵام هاتووە پەیامی ژینگەپارێزی خۆی بەمجۆرە بگەیەنێتە گوێی بەرپرسان.

گوتیشی “بۆ ئەوە نەهاتووم ببمە سەرۆککۆمار، من شیاوی ئەوە نیم، بەڵکو بۆ ئەوە هاتووم تاوەکو پەیامی خۆم بگەیێنم، ئەگەر ئێمە مافی ئاژەڵانمان بۆ نەپارێزراوە، چۆن دەتوانین مافی مرۆڤ بپارێزین. دادپەروەری کۆمەڵایەتی واتا هەر شتێک لە جێگەی خۆی بێت نە کەمتر و نە زۆرتر”. 

کۆمێنتەکان

 

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here