نموونە بەرچاوەکانی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە دەوڵەتی حەسەن ڕۆحانی/ هێڵکاری ٨

0
251

نموونە بەرچاوەکانی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە دەوڵەتی حەسەن ڕۆحانی/ هێڵکاری ٨ئاژانسی هەواڵدریی کوردپا لە بەرەبەری دوازدەیەمین دەوری هەڵبژاردنی سەرکۆماری لە حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بە تەمایە، نموونە بەرچاوەکانی ئاماری پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران بە شێوەی هێڵکاری ٦ مانگە بخاتەڕوو.

ئەم ئامار و داتایانە حاڵەتەکانی دەستبەسەر کردن، بانگهێشت، ئێعدام، کوژران و بریندار بوونی کۆڵبەران و مەحکووم کردنی هاووڵاتییان لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران لە خۆ دەگرێت.

پێشێلکردنی بەرنامەدارێژراوی مافی مرۆڤ لە ناوچەکانی کوردستانی ئێران باس لەوە دەکات، هاتنە سەرکاری حەسەن ڕۆحانی، هیچ کاریگەریەکی لە سەر باشتر بوونی دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێراندا نەبووە، چوونکە دەسەڵاتدارانی ئێران بە چاوێکی ئەمنیەتییەوە سەیری کوردستان دەکەن و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ بە بەشێک لە پرۆسەی سیاسی لە ڕاستای سڕینەوەی پرسی نەتەوەیی کورد لە کوردستانی ئێران دەزانن. بەو هۆیەوە بارودۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران و پێشێلکردنی سیستماتیکی ئەو مافە لەلایەن دەسەڵاتی حاکمەوە بە بەردەوامی لە ئارادایە و زۆرتریش بووەتەوە.

هێمایەک لە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە مانگی بەفرانباری ١٣٩٥ی هەتاوی هەتا ڕێکەوتی ٢/٧/ ١٣٩٦هەتاوی لە دەوڵەتی حەسەن ڕۆحانیدا

دەستبەسەر کردن: ٢٠٨ کەس

بانگهێشت کردن بۆ ئیدارەی ئیتلاعات: ٥٩ کەس

بانگهێشت بۆ دادگاکان: ٢ کەس

کوژران و بریندار بوونی کۆڵبەران: ٦٧ کەس

_کوژراو ٢٩ کەس و بریندار بوو ٣٨ کەس

بڕینەوەی حوکم بۆ هاووڵاتییانی کورد

_لەو ماوەیەدا ٣٩هاووڵاتیی، سەرجەم بە ٢٤٠ ساڵ و ١١ مانگ زیندانی تەعزیری و ٤ و ١ مانگ زیندانی هەڵسپێردراو مەحکووم کراون.

هەروەها هاووڵاتییەک بە ئێعدام مەحکووم کراوە.

ئێعدامی هاووڵاتییان لە کوردستان

_سەرجەم ٢٧ هاووڵاتیی لەو ماوەیەدا ئێعدام کراون

هێڵکاری ٨

لینکی پێوەندیدار:
نموونە بەرچاوەکانی پێشڵێکردنی مافی مرۆڤ لە دەوڵەتی حەسەن ڕۆحانی/ هێڵکاری ٧
نموونە بەرچاوەکانی پێشێلێکردنی مافی مرۆڤ لە دەوڵەتی حەسەن ڕۆحانی/ هێڵکاری ٦
نموونە بەرچاوەکانی پێشێلێکردنی مافی مرۆڤ لە دەوڵەتی حەسەن ڕۆحانی/ هێڵکاری ٥
نموونە بەرچاوەکانی پێشڵێکردنی مافی مرۆڤ لە دەوڵەتی حەسەن ڕۆحانی/ هێڵکاری ٤
نموونە بەرچاوەکانی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە دەوڵەتی حەسەن ڕۆحانی/ هێڵکاری ٣
نموونە بەرچاوەکانی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە دەوڵەتی حەسەن ڕۆحانی/ هێڵکاری ٢
نموونە بەرچاوەکانی پێشڵێکردنی مافی مرۆڤ لە دەوڵەتی حەسەن ڕۆحانی/ هێڵکاری ١

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here