نهێنی سه‌ردانی سێ به‌رپرسه‌ باڵاكه‌ی توركیا بۆ ئه‌مریكا ئاشكرابوو

0
258

خوڵوسی ئه‌كار، هاكان فیدان و ئیبراهیم كاڵن
خوڵوسی ئه‌كار، هاكان فیدان و ئیبراهیم كاڵن

رووداو – ئه‌نقه‌ره‌ 

پێش سەردانەکەی ئەردۆغان، کە بڕیارە لە 15 بۆ 17ی ئەم مانگە بۆ ئەمریکا ئەنجامیبدات، هەریەک لە ژه‌نه‌راڵ خوڵوسی ئه‌كار، سەرۆکی ئەرکانی گشتیی سوپا، هاكان فیدان، راوێژكاری ده‌زگای هه‌واڵگری (میت) و ئیبراهیم كاڵن، گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار به‌ره‌و واشنتن به‌ڕێكه‌وتن. 

به‌پێی میدیاكانی توركیا، سه‌ردانی ئه‌م شانده‌ باڵایه بۆ قایلكردنی به‌رپرسانی ئه‌مریكایه‌‌ بە پرۆژه‌ی توركیا بۆ كۆنترۆڵكردنی شاری ره‌ققه‌ و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی ئه‌منی و هه‌واڵگری.

به‌پێی پلانه‌كه‌ی توركیا، بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ره‌ققه‌، سوپای توركیا خۆی راسته‌وخۆ به‌شداری ده‌كات و، ئه‌و هێزه‌ پێنج هه‌زار چه‌كدارییه‌ی سوپای سووریای ئازاد، كه‌ توركیا خۆی مه‌شق و راهێنانی پێكردووه‌ و پڕچه‌كی كردووه،‌ به‌كارده‌هێنرێت. هەروەها هێزه‌ چه‌كداره‌ عه‌ره‌به‌كانی نێو هێزه‌كانی سووریای دیموكرات به‌بێ به‌شداریپێكردنی یه‌په‌گه‌ به‌كارده‌هێنرێن، ئۆپه‌راسیۆنێكی نوێ راده‌گه‌یێندرێت هاوشێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوڕات و سه‌ره‌تای ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ش له‌ گرێسپییه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات. 

ئه‌و پرۆژه‌یه‌ ته‌واوی ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ ده‌كرێت، هه‌وڵه‌كان چڕده‌كرێنه‌وه‌ بۆ قایلكردنی به‌رپرسه‌ سه‌ربازیی و هه‌واڵگریی و مه‌ده‌نییه‌كانی ئیداره‌ی تره‌مپ له‌لایه‌ن ئه‌و سێ به‌رپرسه‌ باڵایه‌ی توركیا و زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ و دیداری تایبه‌ت ده‌كرێن، زه‌مینه‌سازی بۆ ده‌كرێت تاوەکو ئه‌و كاته‌ی ئه‌ردۆغان ده‌گاته‌ واشنتن و له‌گه‌ڵ تره‌مپ كۆده‌بێته‌وه‌ و ده‌كرێته‌ مژارێكی گه‌رم بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت. 

شانده‌كه‌ له‌ میانی دیدار و چاوپێكه‌وتنه‌كانیاندا به‌ڵگه‌ی جیاواز پێشكه‌شی ئیداره‌ی تره‌مپ ده‌كه‌ن، به‌وه‌ی په‌یه‌ده‌ و یه‌په‌گه‌ به‌شێكن‌ له‌ په‌كه‌كه‌ و ئه‌و چه‌كه‌ ئه‌مریكییانه‌ی دراونه‌ته‌ یه‌په‌گه‌، چۆن گه‌یشتووه‌ته‌ ده‌ست په‌كه‌كه‌ و دزه‌ی پێكراوه‌ بۆ ناو توركیا و له‌ كرده‌وه‌كاندا له‌ دژی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی توركیا به‌كارهێنراون‌.  

داڕشتنەوە: حەکیم داود



سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here