نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان: لە سووریا 26 ھێرشی کیمیایی ئەنجامدراون

0
616

بەهۆی هێرشە كیمیاییەكەی خان شەیخوون زیاتر لە 100 کەس کوژران و نزیکەی 500 كه‌سیش بریندار بوون
بەهۆی هێرشە كیمیاییەكەی خان شەیخوون زیاتر لە 100 کەس کوژران و نزیکەی 500 كه‌سیش بریندار بوون

رووداو – جنێف 

کۆمسیۆنی نێودەوڵەتیی سەربەخۆی سووریا لە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، لە ساڵی 2013 ه‌وە تاوەكو ئه‌مڕۆ 26 ھێرشی کیمیایی لە سووریا ئەنجامدراون. بەلایەنی کەمەوە تۆمەتی ئەنجامدانی 20 هێرشیان خراوەتە ئەستۆی حكومه‌تی سووریا و، ئه‌نجامده‌ری راسته‌وخۆی شەش ھێرشەکەی دیکەش دیارینەكراوە.

لە راگەیێندراوێکی نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێڤ، لیستی ھێرشە کیمیاییەکانی سووریا بڵاوکرایەوە، کە لەلایەن کۆمسیۆنی نێودەوڵەتیی سەربەخۆی سووریا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ئامادەکراوە.

لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، لە ماوەی پێنج ساڵدا لە سووریا، 26 ھێرشی کیمیایی تۆمارکراون: لە ساڵی 2013 دا پێنج ھێرش، لە ساڵی 2014 دا ھەشت ھێرش، لە ساڵی 2016 دا 11 ھێرش و لە ساڵی 2017 شدا دوو ھێرشی کیمیایی لەم وڵاتەدا ئەنجامدراون.

به‌پێی راگه‌یێندراوه‌كه‌، بەلایەنی کەمەوە 20 هێرشیان لەلایەن حكومه‌تی سووریا بەسەرۆكایەتیی بەشار ئەسەد ئەنجامدراون، ئه‌نجامده‌ری راسته‌وخۆی شەش ھێرشەکەی دیکەش هێشتا نادیارە. هەروەها قۆناخی لێکۆڵینەوەی کۆمسیۆنی نێودەوڵەتیی سەربەخۆی سووریا لە نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر ھێرشە کیمیاییەکەی شاری ئیدلب بەردەوامە. 

دوایین هێرشیان هەفتەی رابردوو بوو كاتێك بە چەکی کیمیایی ھێرشکرایە سەر شارەدێی خان شەیخوونی شاری ئیدلیب و بەھۆیەوە زیاتر لە 100 کەس کوژران و نزیکەی 500 كه‌سیش بە گازەکە بریندار بوون، هێرشەكەش لەسەر ئاستی جیهان كاردانەوەی تووندی لێكەوتەوە.

پێداچوونەوە: دەرباز ساڵح



سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here