نه‌وشیروان مسته‌فا نه‌گه‌ڕایه‌وه‌ هه‌رێمی‌ كوردستان .

0
157

[ad_1]

نه‌وشیروان مسته‌فا

خه‌ندان-

نەوشیروان مستەفا رێكخەری‌ گشتی‌ بزوتنەوەی‌ گۆڕان نەگەڕایەوە هەرێمی‌ كوردستان، هەرچەندە چاوەڕواندەكرا ئێوارەی ئەمڕۆ لەرێگەی فڕۆكەخانەی سلێمانیەوە بگەڕێتەوە.

پێگه‌ی‌ فه‌رمی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ناوه‌ندی‌ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان، ئه‌مڕۆ وه‌ك یه‌كه‌م پێگه‌ هه‌واڵی‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فای‌ بڵاوكرده‌وه‌.

دواتر له‌چه‌ندین ده‌زگای‌ راگه‌یاندنه‌وه‌ هه‌واڵی‌ ئه‌وه‌ بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مڕۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ گۆڕان ئه‌و هه‌واڵه‌ی‌ بۆ خه‌ندان پشتڕاستكردبووه‌وه‌.

هه‌روه‌ها شۆڕش حاجی‌ وته‌بێژی‌ گۆڕان رایگه‌یاندبوو، كه‌ نه‌ده‌توانێت ئه‌و هه‌واڵه‌ پشتڕاستبكاته‌وه‌، نه‌ ده‌توانێت به‌درۆی‌ بخاته‌وه‌.

هه‌روه‌ها منیره‌ عوسمان ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ئه‌مڕۆ له‌چه‌ند لێدوانێكیدا جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا له‌مڕۆدا.

دواتر خه‌ندان په‌یامنێری خۆی‌ ره‌وانه‌ی‌ فڕۆكه‌خانه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ سلێمانی‌ كردو كاتژمێر 7:30 خوله‌ك فڕۆكه‌یه‌كی‌ هێڵی‌ ئاسمانی‌ عێراقی‌ له‌ ئه‌سته‌نبوڵه‌وه‌ گه‌یشته‌ فڕۆكه‌خانه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ سلێمانی‌.

په‌یامنێری‌ خه‌ندان له‌سلێمانی‌ رایگه‌یاند، له‌و فڕۆكه‌یه‌دا نه‌وشیروان مسته‌فای‌ تێیدا نه‌بووه‌و تا سه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌كان هۆڵی‌ پێشوازیان جێهێشتووه‌ چاوه‌ڕوانی‌ كردووه‌.

هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی‌ زۆر له‌ رۆژنامه‌نوسانی‌ ده‌زگاكانی‌ راگه‌یاندن له‌به‌رده‌م ده‌رگای‌ سه‌ره‌كی‌ فڕۆكه‌خانه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ سلێمانی‌، چاوه‌ڕوانی‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فایان ده‌كرد.

هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر له‌سه‌ر هه‌ژماری‌ خۆی‌ له‌ فه‌یسبوك وێنه‌یه‌كی‌ خۆی‌ و نه‌وشیروان مسته‌فای‌ بڵاوكردبووه‌و نوسیبووی‌ “گه‌ڕانه‌وه‌ی جوامێریی”، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ نه‌وشیروان مسته‌فا.

هه‌روه‌ها نوسیبووی‌ “گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی خه‌می نیشتمان هه‌ڵیگرتوون، ته‌نها وه‌ڵام نابێت بۆ ئه‌وانه‌ی گره‌و له‌سه‌ر ئه‌سپی دۆڕاوده‌كه‌ن، به‌ڵكو كۆتایی كورتكردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌تانه‌یش ده‌بێت كه‌ عه‌یامێكی‌ درێژه‌ زۆر كه‌سی پێبه‌ستراونه‌ته‌وه‌”.

خه‌ندان چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندی‌ به‌ منیره‌ عوسمان ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕانه‌وه‌ كرد، به‌ڵام وه‌ڵامی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نه‌دایه‌وه‌.

[ad_2]

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here