نه‌وه‌ی نوێ پشکی خۆی ده‌داته‌ فراکسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی 3 .

0
66

عەلی باپیر و شاسوار عەبدولواحید

خه‌ندان – شه‌وكه‌ت قادر

فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌ركه‌وته‌ی خۆی له‌ سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانی پەرلەرمانی کورساتن ده‌داته‌ فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی.

به‌ركه‌وته‌ی نه‌وه‌ێ نوێ له‌ لیژنه‌ هه‌میشه‌یه‌كان ده‌ده‌ینه‌ فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ

 

كازم فاروق، سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌ لێدوانێكی بۆ رۆژنامه‌نوسان رایگه‌یاند، به‌ركه‌وته‌ی فراكسیۆنی نه‌وه‌ێ نوێ له‌ لیژنه‌ هه‌میشه‌یه‌كانی په‌رله‌مان ده‌ده‌نه‌ فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان به‌ده‌م داواكاریەکەیانەوە نه‌هات بۆ ئه‌وه‌ی به‌ به‌ركه‌وته‌ی فراكسیۆنه‌كان له‌ لیژنه‌كاندا بچێته‌وه‌.

به‌ركه‌وته‌ی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ زیاتره‌ له‌وه‌ی بۆمان دانراوه‌

 

ئاماژەی بەوەشکرد، به‌ركه‌وته‌ی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له‌ لیژنه‌كان زیاتره‌ له‌وه‌ی بۆی دانراوه‌، بۆیه‌ وه‌ك ناڕ‌زایه‌تیه‌ك نه‌وه‌ی نوێ ئه‌و به‌ركه‌وته‌یه‌ وه‌رناگرێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش داوامان له‌ فراكسیۆنی یه‌كگرتو و كۆمه‌ڵ كرد بۆ ئه‌وه‌ی به‌ هاوبه‌شی ئه‌و به‌ركه‌وته‌یه‌ وه‌ربگرن.

نەوەی نوێ کە بڕیاریداوە بەشداری کابینەی نۆیەمی حکومەت نەکان لە پەرلەمانی کوردستان خاوەنی هەشت کورسیە، کۆمەڵی ئیسلامیش کە تا ئێستا بەشداریکردنی لە حکومەت یەکلایی نەبوەتەوە خاوەنی حەوت کورسی پەرلەمانیە.

فراكسیۆنی یه‌كگرتو داواکەی رەتکردینەوە

 

سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ راشیگەیاند، فراكسیۆنی یه‌كگرتو داواکەیان ره‌تكردوه‌تەوه‌، بۆیه‌ به‌ركه‌وته‌ی نه‌وه‌ی نوێ له‌ سه‌رۆكایه‌تی فراكسیۆنه‌كان ده‌ده‌نه‌ فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی.

[ad_2]

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here