
ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له ئیسپانیا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه بڕیاریدا نه‌یمار دا سێلڤای یاریزانی بارسێلۆنا، له‌گه‌ڵ باوك و دایكی و به‌رپرسانی یانه‌ی بارسێلۆنا به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی فرتوفێڵ و گه‌نده‌ڵی دادگایی بكات.
بڕیاره‌كه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری جگه له نه‌یمار، لایه‌نه‌كانی دیكه ناچار ده‌كات بڕی 3 ملیۆن 700 هه‌زار یۆرۆ وه‌كو دڵنیایی دارایی بده‌نه دادگه.
ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، دیاریكردنی واده‌ی ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌یه، كه ده‌بێت نه‌یمار و باوكی و دایكی، هه‌روه‌ها سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنا جۆسیپ ماریا بارتۆمیۆ، سه‌رۆكی پێشووی یانه‌كه ساندرۆ رۆسێل، نوێنه‌رانی یاسایی هه‌ردوو یانه‌ی بارسێلۆنا و سانتۆسی به‌ڕازیلییش ئاماده‌بن.
ده‌سه‌ڵاتی داده‌وه‌ریی ئیسپانیا له بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌یدا، لایه‌نه‌كانی ئه‌و كه‌یسه‌ی به تاوانی فرتوفێڵكردن و گه‌نده‌ڵی له كاری بازرگانیدا تۆمه‌تبار كرد.
هاوكات داواكاریی گشتی، كه چاودێریی كه‌یسه‌كه ده‌كات، داوای له دادگه كرد بڕیاری زیندانیكردن بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ به‌سه‌ر تۆمه‌تباره‌كاندا بسه‌پێنێت و بڕی 10 ملیۆن یۆرۆش غه‌رامه‌یان بكات.
داواكاریی گشتی روونیكرده‌وه، ده‌سته‌واره‌ی گرێبه‌ستكردنی بارسێلۆنا له‌گه‌ڵ نەیمار، به شێوه‌یه‌كی راست و دروست ئه‌نجامنه‌دراوه، به جۆرێك بڕه‌پاره‌ی راسته‌قینه‌ی گرێبه‌سته‌كه شاردراوه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان له باج بدزنه‌وه، هه‌روه‌ها بۆ فێڵكردن و خۆدزینه‌وه له پێدانی مافی كۆمپانیای “جی ئه‌ی ئێس”ـی به‌ڕازیلی، كه خاوه‌ن مافی بازرگانی نه‌یمار بووه.
داواكاریی گشتیی ئیسپانیا ئه‌و بڕه‌پاره‌یه‌ی، كه بارسێلۆنا به به‌ده‌ستهێنانی نه‌یمار خه‌رجی كردووه، به 83 ملیۆن یۆرۆی دەخهمڵێنێت، له كاتێكدا یانه‌كه رایگه‌یاندبوو گرێبه‌سته‌كه به 40 ملیۆن یۆرۆ كراوه.
ماوه‌یه‌كی زۆره كه‌یسی گرێبه‌ستی نه‌یمار له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا و شاردنه‌وه‌ی راستییه‌كان و خۆدزینه‌وه‌ی یاریزانه‌كه و بریكاره‌كه‌ی، كه باوكیه‌تی، له دادگه‌كانی ئیسپانیایه و چه‌ند جارێكیش له دادگه ئاماده‌بوونه.