نه‌یمار له‌باره‌ی ریال مه‌دریده‌وه‌ داوایه‌ك له‌ باوكی ده‌كات

0
19

 نه‌یمار دا سیلڤا
نه‌یمار دا سیلڤا

رووداو ـ هه‌ولێر

رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی، هه‌واڵێكی بۆمبی له‌باره‌ی نه‌یمار دا سیلڤای ئه‌ستێره‌ی به‌رازیلی یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ره‌نسی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێت “نه‌یمار به‌ باوكی گوتووه‌ كۆششه‌كانی بخاته‌گه‌ڕ بۆ رزگاركردنی له‌و بارودۆخه‌ی له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان به‌سه‌رده‌بات”.

به‌پێی ئه‌و رۆژنامه‌یه‌، نه‌یمار داوای له‌ باوكی كردووه‌ به‌ نهێنی هه‌وڵه‌كانی زیاتر بكات بۆ ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی ریال مه‌درید یان بارسێلۆنا به‌وه‌ رازی بكات بیبه‌نه‌ ریزه‌كانیان.

وه‌ك ماركا باسی ده‌كات، سه‌رۆك و كارگێڕی بارسا نایانه‌وێ نه‌یمار بگه‌ڕێننه‌وه‌ یانه‌كه‌یان، به‌هۆی شێوازی رۆیشتنی له‌ یانه‌كه‌، به‌ڵام لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی یه‌كه‌می یانه‌كه‌ حه‌زده‌كات جارێكی دیكه‌ نه‌یمار له‌ ته‌نیشت خۆیه‌وه‌ ببینێت. 

سه‌باره‌ت به‌ ریال مه‌دریدیش وه‌ك ماركا ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات، به‌رپرسانی یانه‌كه‌ به‌ نه‌یمار و باوكیان راگه‌یاندووه‌ كه‌ پێویسته‌ خۆیان ده‌ستپێشخه‌ر بن و پرسه‌كه‌ باس بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان بتوانن گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی پاریس سانجێرمان ده‌ستپێبكه‌ن، چونكه‌ وه‌ك ماركا ده‌ڵێت “به‌رپرسانی ریال مه‌درید په‌یوه‌ندییه‌كی باشیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی پاریس سانجێرمان هه‌یه‌ و نایانه‌وێ ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ تێكبچێت”.

رۆژنامه‌ی ماركا، له‌ درێژه‌ی هه‌واڵه‌كه‌یدا سه‌باره‌ت به‌ نه‌یمار، ده‌ڵێت “به‌رپرسانی یانه‌ پاریسییه‌كه‌ زۆر باش له‌و بارودۆخه‌ تێده‌گه‌ن كه‌ نه‌یمار له‌ دوای ده‌رچوونی یانه‌كه‌ی له‌ چامپیۆنزلیگ تێیكه‌وتووه‌و هه‌روه‌ها هه‌ستیان به‌ مه‌ترسی ریال مه‌درید و بارسێلۆناش كردووه‌، بۆیه‌ به‌نیازن گرێبه‌ستێكی نوێ بۆ نه‌یمار ئاماده‌ بكه‌ن و به‌ پاره‌یه‌كی زۆرتر خۆی و باوكی به‌ مانه‌وه‌ له‌ پاریس رازی بكه‌ن”.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here