نووسینگەی رووحانی: ئەگەری دابەشبوونی ئێران بەسەر دووباڵدا هەیە

0
298

تووندڕەوەکان رەخنەی تووند لە رووحانی دەگرن

رووداو – هەولێر

دوو هەفتە لە هەڵبژاردنی سەرۆککۆماریی ئێران تێدەپەڕێ، بەڵام هێشتا دۆخی دوو قۆڵیی سەردەمی هەڵبژاردن باڵی بەسەر کەشی سیاسی ئێراندا کێشاوە. 

حەمید ئەبوتالبی، جێگری سیاسی نوسینگەی سەرۆک کۆماری ئێران، سەبارەت بە دابەشبوونی وڵات بۆ سەر دوو باڵ هۆشداریی داوە و دەڵێت: “ئەم دوو باڵییە لە دوای هەڵبژاردن بە جۆرێک داڕێژراوە کە ئابووری و دواتر کولتوور و راگەیاندنیش بگرێتەوە”. 

ئەبوتالبی ئەم هەوڵە نوێیە بە جێی مەترسی لە قەڵەم دەدات و دەڵێت: “ئەمە تووندوتیژی و کێشەی هزری لێ دەکەوێتەوە و رێز و حورمەتی نیشتمانی ناهێڵێ”.

لە ماوەی دوای هەڵبژاردنیشدا لایەنی نەریتخواز و تووندڕەو لەهەر دەرفەتێک بۆی گونجابێت گوشاری خستووەتە سەر حەسەن رووحانی. مەحموود نەبەویان، نوێنەری نەریتخواز، حکومەتی حەسەن رووحانی تۆمەتبار کرد، بۆ دروستکردنی پەیوەندیی لە نێوان بانکەکان بە مەرجی ئەمریکا رازی بووە. بەگوتەی ئەو مەرجیش ئەوە بووە کە قاسم سلێمانی فەرماندەی سوپای قودس بە ئەمریکا تەسلیم بکەن.

غولام حوسێن موحسنی ئێژەیی، هەفتەی رابردوو  گوتی: “بەڕێوەبەری نوسینگەی راوێژکارێکی روحانی بە تۆمەتی سیخووڕی گیراوە. هەروەها نەریتخوازان حکومەتی حەسەن رووحانیان تۆمەتبار کردووە کە دەبێ 2 ملیار دۆلار گازی سرووشتی بە خۆڕایی بە تورکیا بدات”.

هەروەها پرۆژەی پەروەردەیی 2030 یونسکۆ لەو پرۆژانەیە کە هێشتا نەریتخوازەکان حکومەت حەسەن رووحانی پێ تۆمەتبار دەکەن.

غوڵامعەلی حەداد عادڵ، کەسایەتی نەریتخواز، گوتوویەتی ،16 ملیۆن دەنگی ئیبراهیم رەئیسی سەرمایەیەکی گەورەیە و قسەکانی رووحانی لەسەردەمی بانگەشەی هەڵبژاردندا بە دژی یەکگرتوویی ئێران لە قەڵەم داوە.

ئەبوتالبی راوێژکارەی رووحانی دەڵێت: “ئارامیی دوای هەڵبژاردن بووەتە هۆکاری نیگەرانی و بەریەک کەوتنی باوەڕمەندان و بێ باوەڕەکان، بوار بۆ ئاوەدانکردنەوەی وڵات بەر تەسکتر دەکاتەوە و ئاراستەی نیگەرانییە کۆمەڵایەتییەکان بۆ ناڕەزایەتی دەگۆڕێ”. 

بەگوتەی ئەبوتالبی، ئەم بەریەک کەوتنە رەنگە دامەزراوەکان و ئەنجوومەنەکانی باڵای وڵاتیش بگرێتەوە و مەترسی لەسەر یەکگرتوویی ئەوان دروست بکات ، بەمجۆرە حکومەت و لایەنگرەکانی بەرەوڕووی ئەو کەسانە دەکاتەوە کە لە حکومەتدا نین.

ئەبوتالبی گوتوویەتی: “وشیار بین و باوەڕ بکەین کە هەڵبژاردن کۆتایی هاتووە و بە یەکگرتوویی یارمەتی حکومەت بدەین”. 

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here