نووسینگەی عەبادی: رێککەوتن لەگەڵ هیچ وڵاتێک نەکراوە بۆ مانەوەی هێزەکانیان

0
225

حەیدەر عەبادی ، سەرۆکوەزیرانی عێراق
حەیدەر عەبادی ، سەرۆکوەزیرانی عێراق

رووداو- هەولێر

نووسینگەی تایبەتی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیێندراویکدا ئاماژە بەوەدەکات، حکومەتی عێراق بە هیچ شێوەیەک رێککەوتنی لەگەڵ هیچ وڵاتێک نەکردووە بۆ مانەوەی هێزەکانیان لە دوای شەڕی داعش.

رۆژی هەینی 5-5-2017 نووسینگەی تایبەتی حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە کە، حکومەتی عێراق هیچ رێککەوتنێکی لەگەڵ هیچ دەوڵەتێک نەکردووە بۆ مانەوەی هێزەکانیان لە عێراق لەدوای شەڕی داعش.

لەراگەیێندراوەکەدا هاتووە، هەندێک میدیای عەرەبی ئەوەیان بڵاوکردووەتەوە کە حکومەتی عێراق لەگەڵ ئەمریکا رێککەوتنی کردووە بۆ مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق لە دوای قۆناخی نەمانی داعش، بەڵام ئەو هەواڵە هیچ راستییەکی نییە.

نووسینگەی عەبادی دەشڵێت: “هیچ هێزێکی بیانی لە خاکی عێراق بوونی نییە تاوەکو رێککەوتنیان لەگەڵ بکەین بۆ مانەوەیان لە عێراق، ئەوەی ئێستاش لە عێراق بوونی هەیە تەنها هەبوونی راوێژکاری سەربازی وڵاتانە بۆ مەشقپێکردن بە هێزە عێراقییەکان”.

لە کۆتایی راگەیێندراوەکەشدا نووسینگەی تایبەتی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەشڵێت” ئێستا حکومەتی عێراق ستراتیژیەتی بەهێزکردنی هێزە عێراقییەکانە و هەروەها هێزە عێراقییەکان لەشەڕی تیرۆردا سەرکەوتنیان تۆمارکردووە”.

بەپێی هەواڵێکی میدیا جیهانییەکان، بەرپرسێکی ئەمریکی و بەرپرسێکی عێراقی رایانگەیاند، حەیدەر عەبادی لەگەڵ ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ دەستی بە گفتوگۆ کردووە بۆ ئەوەی ژمارەیەک سەربازی ئەمریکی بۆ قۆناخی پاش تێکشکاندنی داعشیش لە عێراقدا بمێننەوە. 

ئەو بەرپرسانە گوتیان، تاوەکو ئێستا گفتوگۆکان بەردەوامن بەڵام بەغدا و واشنتن هاوڕان لەسەر ئەوەی مانەوەی سەربازانی ئەمریکی لە عێراقدا پێویستە بۆ ئەوەی رێگا نەدرێت گروپێکی دیکەی چەکداری دروست بێتەوە. 

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here