نوێترین زانیاری لەبارەی نوێکردنەوەی گرێبەستی مێسی

0
310

لیۆنێل مێسی
لیۆنێل مێسی

رووداو – هەولێر

دەنگۆی نوێکردنەوەی گرێبەستی لیۆنێل مێسی رۆژ لەدوای رۆژ لە زیادبووندایەوە و سەرچاوەیەکی نزیک لە یانەکەش لەنوێترین پێشهاتدا رایگەیاندووە، نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزانەکە لە دوای دەستنیشانکردنی راهێنەری نوێی بارسێلۆنا رادەگەیێنرێت.

رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی نزیک لە یانەی بارسێلۆنا رایگەیاندووە، نوێکردنەوەی گرێبەستی مێسی لە دوای دەستنیشانکردنی راهێنەری نوێ یانەکە رادەگەیێنرێت، لەکاتێکدا تاوەکو ئێستا دیارنییە کێ جێگەی لویس ئێنریکی دەگرێتەوە و دەبێتە راهێنەری یانە کەتەلۆنییەکە.

رۆژنامەکە ئەوەشی راگەیاندووە، لە ماوەی رابردوودا لە مانگی 12 و مانگی 3 ی رابردوو قسە لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستی مێسی کراوە و لە مانگی حەوتی داهاتوو گرێبەستی یاریزانەکە بەفەرمی نوێدەکرێتەوە.

ئەم هەواڵەی رۆژنامەکە لەکاتێکدایە پێشتر راگەیاندرابوو، خۆرخی مێسی باوک و بەڕێوەبەری کارەکانی یاریزانە ئەرجەنتینییەکە لەگەڵ جۆزێپ ماریا بارتۆمیۆ رێککەوتووە و گرێبەستەکە تاوەکو 2022 نوێدەکرێتەوە.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here