نوێترین زانیاری لەسەر هەوڵەکانی بارسا بۆ گواستنەوەی گریزمان

0
9

ئانتوان گریزمان، هێرشبەری ئاتلێتیکۆ مەدرید

رووداو – هەولێر

رۆژنامەیەکی نزیک لە یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی هەنگاوەکانی بۆ گواستنەوەی ئانتوان گریزمان، ئەستێرەی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید لە گواستنەوەی هاوینەدا بەدرۆ دەخاتەوە.

رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی نزیک لە بلاوگرانا رایگەیاندووە، بارسێلۆنا هیچ هەنگاوێکی فەرمیی بۆ گواستنەوەی گریزمان نەهاوێشتووە، بەڵام ئەگەر یاریزانەکە مووچەکەی کەمبکاتەوە ئەگەری هەیە یانەکە داوای بکات.

سەرچاوەکە ئەوەشی راگەیاندووە، ئێرنێستۆ ڤالڤێردی، راهێنەری بارسێلۆنا دەیەوێت ئەو یاریزانە بگوازێتەوە و پێی سەرسامە.

موندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاشکرایکردووە، ئانتوان گریزمان پەیوەندییەکی زۆر باشی لەگەڵ لویس سوارێز هەیە، مێسیش دەیەوێت ئەو یاریزانە لە یانەکە یاریی بکات، جیرارد پیکێش یەکێک لە هاوڕێکانی ئەو یاریزانەیە.

لەلایەن خۆیەوە رۆژنامەی لێکیپی فەرەنسی رایگەیاندووە، گریزمان رۆژی پێنجشەممە تەمەنی دەبێتە ٢٨ ساڵ، خەونی چامپیۆنزلیگە و هیچ یانەیەک لە بارسێلۆنا بە باشتر نازانێت بۆ بردنەوەی ئەو نازناوە.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here