نیشانه‌ی كاپتنی كێشه‌ی نوێی شه‌یتانه‌كانه‌

0
96

داڤید دی خیا
داڤید دی خیا

رووداوی وه‌رزشی ـ MU4

سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی، باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئێستا له‌ ژووری جلگۆڕینی مانچێسته‌ر یونایتددا باس باسی نیشانه‌ی كاپتنییه‌و ده‌ڵێت “ئیداره‌ی یانه‌كه‌ بیر له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ نیشانه‌كه‌ به‌ داڤید دی خیای گۆڵپارێز بدات بۆ ئه‌وه‌ی له‌ یانه‌كه‌ نه‌ڕوات، به‌ڵام ئینگلیزه‌كان رازی نابن نیشانه‌ی كاپتنی به‌ یاریزانێكی نا ئینگلیز بدرێت”.

له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له‌ واین رۆنی و مایكل كاریك له‌ كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌دا له‌ مانچێسته‌ر یونایتد ده‌ڕۆن، له‌ ئێستاوه‌ كێشه‌ی كاپتنیی به‌رۆكی ئه‌و یانه‌یه‌ی گرتووه‌، كه‌ هه‌ندێك له‌ به‌رپرسانی یانه‌كه‌ ده‌یانه‌وێ بیده‌نه‌ دی خیای گۆڵپارێز بۆ ئه‌وه‌ی به‌وه‌ رازی بكه‌ن ریزه‌كانی یانه‌كه‌ به‌ره‌و ریال مه‌دریدی ئیسپانی جێنه‌هێڵێت. به‌ڵام وادیاره‌ ئینگلیزه‌كان به‌وه‌ رازی نابن، یاریزانێكی نا ئینگلیزی ببێته‌ كاپتنی یانه‌كه‌یان.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌، ده‌ڵێت “ئینگلیزه‌كانی یانه‌كه‌ به‌ توندی داواكاری به‌رپرسانی یانه‌كه‌ ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ ده‌یانه‌وێ دی خیا ببێته‌ كاپتنی شه‌یتانه‌كان، چونكه‌ رازی نابن بێجگه‌ له‌ ئینگلیزێك ئه‌و ئه‌ركه‌ وه‌ربگرێت”. هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌شڵێت “ئینگلزه‌كان ده‌یانه‌وێ ئه‌و ئه‌ركه‌ به‌ كریس سمالینگ یان فیل جۆنز بدرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ردووكیان ئینگلیزن، یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌ران و له‌مێژه‌ یاری بۆ یانه‌ی شه‌یتانه‌ سووره‌كان ده‌كه‌ن”.

هه‌ر له‌و باره‌وه‌ ئه‌ندێر هێرێرای یاریزانی یانه‌كه‌، ده‌ڵێت “له‌ راستیدا وا باشه‌ یاریزانێكی ئینگلیزی ئه‌و ئه‌ركه‌ له‌ئه‌ستۆ بگرێت، سه‌یری بارسێلۆنا و ریال مه‌درید بكه‌ن، كاپتنی یه‌كه‌میان هه‌میشه‌ ئیسپانییه‌”.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here