نێردراوی یو ئێن سه‌ركوتی خۆپێشانده‌ران له‌ غه‌زه‌ مه‌حكوم ده‌كات

0
9

نێردراوێكی یو ئێن یه‌كشه‌مه‌ حه‌ماسی مه‌حكوم كرد له‌ به‌ر ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی بۆ گرتن و توندتێژی گرتوویه‌ته‌ به‌ر له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌ گرانی هاتوونه‌ته‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان.

كاربه‌ده‌ستانی مافه‌كانی مرۆڤ ده‌ڵێن ده‌یان كه‌س گیراون یان لێیان دراون.

گرته‌ڤیدئۆكان له‌ سه‌ر میدیای كۆمه‌ڵایه‌تی نیشان ده‌ده‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی حه‌ماس به‌ دار له‌ خۆپێشانده‌ران ده‌ده‌ن و ده‌نگی ته‌قه‌ش ده‌بیسترێت.

نیكۆلای ملادێنڤ، ڕێكخه‌ری تایبه‌تی یو ئێن بۆ ئاشتی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له‌ لێدوانێك گوتی كه‌ ” خه‌ڵكی ئازاردیتووی غه‌زه‌ بۆ دۆخی ناله‌باری ئابووری” مافی ناڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕینیان هه‌یه‌ بێ ئه‌وه‌ی ترسیان له‌ تۆڵه‌ ئه‌ستاندنه‌وه‌ هه‌بێت.

ئه‌و گوتی، “هێرشی هێزه‌كانی حه‌ماس بۆ سه‌ر خۆپێشانده‌ران، ژنان و منداڵان له‌ غه‌زه‌ له‌ ماوه‌ی سێ ڕۆژی ڕابردوو به‌ توندی مه‌حكوم ده‌كه‌م.”

ده‌سه‌ڵاتداری فه‌له‌ستینی گه‌مارۆی ئابوورییان خستۆته‌ سه‌ر غه‌زه‌ بۆ ئه‌وه‌ی زۆر بۆ حه‌ماس بهێنن كه‌ ڕێكه‌وتنی دابه‌شكردنی وزه‌ جێبه‌جێ بكات.

ملادێنۆڤ گوتی، به‌ تایبه‌تی لێدان له‌ ڕۆژنامه‌نووسان و كارمه‌ندانی كومیسیونی سه‌ربه‌خۆیی مافه‌كانی مرۆڤ و هێرشكردن بۆ سه‌ر ماڵه‌كان جێگای نیگه‌رانیه‌.

گرووپه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ گوتیان له‌ ده‌مێكدا كارمه‌ندانی ئه‌وان چاودێریان به‌ سه‌ر خۆپێشاندانه‌كان دا ده‌كرد، پولیسی حه‌ماس هێرشی بۆ سه‌ر كردوون و لێی داون.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here