نێچیرڤان بارزانى تەقینەوەکەی كابول سه‌ركۆنه‌ ده‌كات

0
243

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان

رووداو – هەولێر

سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان تەقینەوەکەی كابولی پایتەختی ئەفغانستانی ئیدانه‌ كرد، كه‌ به‌ ده‌یان كه‌س تێیدا بوونه‌ قوربانی و هاوخه‌میی خۆی بۆ گه‌ل و حكومه‌تی ئه‌فغانستان و كه‌سوكاری قوربانیان ده‌ربڕی. 

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان دەڵێت “سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌میى قووڵمان له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى قوربانییان و گه‌ل و حكومه‌تى ئه‌فغانستان راده‌گه‌یه‌نین، هیواى زووچاكبوونه‌ بۆ برینداران ده‌خوازین”.

لە پەیامەکەیدا، نێچیرڤان بارزانی راشیگەیاندووە “هیوادارین كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ماهه‌نگیى زیاتر بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆر و بیرى تاریكیان و له‌ناوبردنى تیرۆرستان بنێت”.

رۆژی 31-5-2017 تەقینەوەیەك لە ناوچەی وەزیری ئەكبەرخان لە شاری كابولی پایتەختی ئەفغانستان روویدا، كە بەهۆیەوە 90 كەس كوژران و 400 کەسی دیكەش بریندار بوون.

داڕشتنەوە: حەکیم داود

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here