نێچیرڤان بارزانی‌: به‌ره‌و قۆناغی‌ ئاساییبونه‌وه‌ی‌ دۆخه‌كه‌ هه‌نگاو ده‌نێین .

0
211

[ad_1]

نێچیرڤان بارزانی‌

خه‌ندان-

نێچیرڤان بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رایگه‌یاند، به‌ره‌و قۆناغی‌ ئاساییبونه‌وه‌و چاكبونه‌وه‌ی‌ دۆخی‌ ئابوری‌ هه‌نگاو ده‌نێن و پلانیان هه‌یه‌ كه‌رته‌كانی‌ گه‌شتیاری‌ و پیشه‌سازی‌ و كشتوكاڵ بكه‌نه‌ جێگره‌وه‌ی‌ كه‌رتی‌ نه‌وت و گاز.

ئه‌و وتانه‌ی‌ نێچیرڤان بارزانی‌ له‌میانه‌ی‌ كردنه‌وه‌ی‌ پێشانگای رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ گه‌شتیاری هات كه‌ ئه‌مڕۆ له‌هه‌ولێر ده‌ستیپێكرد.

نێچیرڤان بارزانی‌ رایگه‌یاند “یه‌كێك له‌ خاڵه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی‌ پڕۆسه‌ی‌ چاكسازی‌ به‌ره‌وپێشبردنی‌ كه‌رتی‌ گه‌شتیارییه‌و حكومه‌ت پاڵپشتی‌ كه‌رتی‌ تایبه‌ت ده‌كات بۆ سه‌رمایه‌گوزاری‌ له‌و كه‌رته‌دا”.

وتیشی‌ “ئێمه‌ به‌ره‌و قۆناغێكی‌ تازه‌ هه‌نگاو ده‌نێین كه‌ قۆناغی‌ ئاساییبونه‌وه‌و چاكبوونه‌وه‌ی‌ دۆخه‌كه‌یه‌و قۆناغی‌ پێشكه‌وتن و بنیاتنانی‌ ژێرخانی‌ گه‌شتیاری‌ و پیشه‌سازی‌ و كشتوكاڵه‌”.

نێچیرڤان بارزانی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد، پلانیان هه‌یه‌ ئه‌و كه‌رتانه‌ بكه‌نه‌ جێگره‌وه‌ی‌ كه‌رتی‌ نه‌وت و گازو بیانكه‌نه‌ سه‌رچاوه‌ی‌ سه‌ره‌كی‌ داهات و زۆرترین هه‌لی‌ كار له‌و سێ كه‌رته‌ بڕه‌خسیَنن.

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی‌ خسته‌ڕوو كه‌ ژماره‌ی‌ گه‌شتیاران بۆ ملیۆنێك و 600 هه‌زار گه‌شتیار له‌ ساڵی‌ 2016 دا به‌رزبووه‌ته‌وه‌، كه‌ له‌ساڵی‌ 2015 دا 782 هه‌زار گه‌شتیاربوو.

[ad_2]

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here