نێچیرڤان بارزانی‌: پڕۆژه‌ی ڕیفۆرم له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئاسانكارییه‌كی به‌رچاوه‌ بۆ دروستكردنی هێزێكی پرۆفیشناڵ 3 .

0
87

[ad_1]

نێچیرڤان بارزانی‌

خه‌ندان-

نێچیرڤان بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رایگه‌یاند،  پڕۆژه‌ی تیمی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ڕیفۆرم له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئاسانكارییه‌كی به‌رچاوه‌ بۆ دروستكردنی هێزێكی پرۆفیشناڵ و سه‌رده‌میانه‌.

ئه‌و وتانه‌ی‌ نێچیرڤان بارزانی‌ ئه‌مڕۆ له‌میانه‌ی‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كیدا هات له‌گه‌ڵ تۆم بێكێت نێردراوی تایبه‌‌تی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا بۆ كاروباری ئاسایش له‌ عیراق و شاندێكی یاوه‌ری كه‌ ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌چوو، به‌پێی ماڵپه‌ڕی‌ فه‌رمی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم.

له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا شانده‌كه‌ی‌ به‌ریتانیا، به‌رده‌وامیی هاوكارییه‌كانی وڵاته‌كه‌یان له بواری سه‌ربازیدا بۆ هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه‌.

لای‌ خۆشیه‌وه‌، نێچیرڤان بارزانی‌ سوپاسی هاوكارییه‌ به‌رده‌وامه‌كانی به‌ریتانیای بۆ هه‌رێمی كوردستان و پڕۆژه‌ی تیمی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ڕیفۆرم له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ كرد و پڕۆژه‌كه‌ی به‌رز نرخاند كه‌ ئاسانكارییه‌كی به‌رچاوی بۆ دروستكردنی هێزێكی پرۆفیشناڵ و سه‌رده‌میانه‌ بۆ پێشمه‌رگه‌ ده‌بێت.

بڕیاره‌ پڕۆژه‌كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستاندا به‌مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردن، ‌گفتوگۆی له‌سه‌ربكرێت.

نێچیرڤان بارزانی‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ بۆ ئازادكرنه‌وه‌ی موسڵ له‌ داعش، هه‌ماهه‌نگییه‌كی باش له‌ نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراقدا هه‌یه‌ و ئه‌نجامی زۆر باشی لێ كه‌وتۆته‌وه‌.

 به‌ پێویستیشی زانی له‌ به‌غدا بیر له‌ پرۆسه‌یه‌كی سیاسی بۆ قۆناغی دوای ئازادكرنه‌وه‌ی موسڵ به‌ به‌شداریی هه‌موو پێكهاته‌كان بكرێته‌وه‌، تاكو خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ بتوانن به‌ متمانه‌وه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ ناوچه‌كانیان و به‌ ئاسووده‌یی بژین.

سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی ناوخۆی عیراق، نێچیرڤان بارزانی‌ باسی‌ له‌وه‌كرد، به‌ مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌ چاره‌سه‌رێكی گونجاو بۆ كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر به‌غدا،‌ هه‌وڵ ده‌درێت له‌ هه‌موو بواره‌كاندا دیالۆگ له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌بێت.

 

[ad_2]

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here