نێچیرڤان بارزانی: ئامادەین بۆ به‌ره‌وپێشبردنی زیاترى پەیوەندی ئابووری لەگەڵ تورکیا

0
40

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ سیداد ئونال، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ سیداد ئونال، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا و شاندێكی یاوه‌ری كرد.

رووداو-هەولێر

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە دیدارێکدا لەگەڵ جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئاماده‌یی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ به‌ره‌وپێشبردنی زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا به‌تایبه‌تی له‌ بواره‌كانی ئابووری و بازرگانیدا ده‌ربڕی.

سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 14-3-2019 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ سیداد ئونال، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا و شاندێكی یاوه‌ری كرد.

نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه‌ی كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ سیداد ئونال خواست كه‌ وه‌ك جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ده‌ستبه‌كار بووه‌ و جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌رده‌م خوازیاری په‌یوه‌ندییه‌كی باشه‌ له‌گه‌ڵ دراوسێكانیدا به‌تایبه‌تی توركیا كه‌ له‌ كاته‌ سه‌خته‌كاندا هاوكار و پاڵپشتی هه‌رێمی كوردستان بووه.

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاماده‌یی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشی بۆ به‌ره‌وپێشبردنی زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا به‌تایبه‌تی له‌ بواره‌كانی ئابووری و بازرگانیدا ده‌ربڕی.

نێچیرڤان بارزانی له‌ به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا باسی له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرد كه‌ لەگەڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق هه‌وڵی ئه‌وه‌ درا چه‌ند كێشه‌یه‌كی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ر بكرێت.

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی دیكه‌ش، ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستانی بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆیەکی جیددی نیشان دا و رۆڵی وڵاتانی دۆستیشی له‌مباره‌یه‌وه‌ به‌پێویست زانی.

له‌ دیدارەکەدا شاندی میوان خۆشحاڵیی خۆیان به‌ سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و پیرۆزباییان له‌ نێچیرڤان بارزانی كرد به‌بۆنه‌ی بەربژێربوونی بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و هیوایان خواست كه‌ به‌ زووترین كات كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێكبهێنرێت، هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌ په‌یوه‌ندیی له‌مێژینه‌ و دۆستایه‌تیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا كرد و ئاماده‌ییی وڵاته‌كه‌یان بۆ په‌ره‌پێدانی زیاتر به‌ په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا نیشان دا به‌تایبه‌تی له‌ بواری ئابووری و بازرگانیدا.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here