نێچیرڤان بارزانی: ئاوەدانکردنەوەی زێد و قەرەبوی کەسوکاری ئەنفالکراوان لە ئەستۆی ئێمەیە 3 .

0
347

خەندان-

سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە یادی 31 ساڵەی ئەنفالدا رایگەیاند، “ئێمە وەک میللەتێک دەبێت بە ئەرکی خۆمان بزانین، کە نەک تەنیا یادی کیمیابارانی قوربانیانی ئەنفال بکەینەوە، بەڵکو هاوکاری تەواوی کەسوکاریان و ئاوەدانکردنەوەی زێد و باشترکردنی هەلومەرجی ژیانیشیان لە ئەستۆی ئێمەدایە”. 

ساڕێژکردنی برینی ئەنفال و قەرەبوکردنەوەیان دەبێت کاری سەرەکی دەوڵەت و حکومەتی عێراق بێت، ئەمە بەرپرسییەکی ئەخلاقیی و مێژوییە

 

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی ڤیدیۆی بۆ یادی ئەنفال بڵاوکردەوە و رایگەیاند، سەرباری ئاڵۆزی و سەختییەکی سیاسیی وڵات، ساڕێژکردنی برینی ئەنفال و قەرەبوکردنەوەیان دەبێت کاری سەرەکی دەوڵەت و حکومەتی عێراق بێت، ئەمە بەرپرسییەکی ئەخلاقیی و مێژوییە.

لە پەیامەکەیدا سەرۆکی حکومەت دەشڵێت” بۆ رێگریکردن لە هەر هێرشێکی هاوشێوەی ئەنفال، لە داهاتودا دژی گەلەکەمان، جا لەژێر درووشمی نەژادپەرستی، نەتەوایەتی، ئایینی یان ئایدۆلۆژیای سیاسیدا بێت، ئێمە نابێت قوربانیانی ئەنفال و کەسوکاریان لەبیربکەین، با ئەمڕۆ و سبەینێ و هەموو رۆژێک یادیان بکەینەوە”.

31 لەمەوبەر رژێمی بەعس لە هەشت قۆناغدا پرۆسەی ئەنفالی جێبەجێکرد و تیایدا 182 هەزار هاوڵاتی کورد بێسەروشوێن بون.

 

[ad_2]

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here