نەیمار 5 جار داوای گەڕانەوەی بۆ بارسێلۆنا کردووە

0
16

نەیمار داسیلڤا، ئەستێرەی پاریس سانجێرمان، گواستنەوە

رووداو – هەولێر

دەنگۆی گەڕانەوەی نەیمار داسیلڤا، ئەستێرەی بەرازیلی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی بۆ یانەی بارسێلۆنا رۆژ لە دوای رۆژ لە زیاددبووندایە و راپۆرتێکی رۆژنامەڤانیش دەڵێت، یاریزانەکە چەندین جار داوای گەڕانەوەی بۆ یانەکە کردووە.

رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی نزیک لە بارسێلۆنا رایگەیاندووە، نەیمار مانگی رابردوو 5 جار داوای گەڕانەوەی بۆ یانەی بارسێلۆنا کردووە، بۆ ئەوەش بە باوکی گوتووە پەیوەندی بە جۆزێپ ماریا بارتۆمیۆ و بەرپرسانی دیکەی دەستەی کارگێری یانە کەتەلۆنییەکە بکات.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، نەیمار لە پاریس سانجێرمان هەست بە دابەزینی ئاستی دەکات و دڵخۆش نییە، بۆیەش دەیەوێت بگەڕێتەوە یانەی بارسێلۆنا.

مارکا ئەوەشی ئاشکراکردووە، باوکی نەیمار پەیوەندیی بە جۆزێپ ماریا بارتۆمیۆ، سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا کردووە و کوڕەکەی خستووەتە بەردەم یانەکە بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە بارسێلۆنا، هەروەها پێشی گوتووە، نەیمار هەست بە دڵتەنگی دەکات و داوای لێبوردن دەکەین بۆ هەموو ئەوەی لە ماوەی رابردوودا روویدا.

نەیمار پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ یاریزانانی یانەی بارسێلۆنا هەیە و چەندینجاریش گەڕاوەتەوە یانەکە و بە دڵتەنگییەوە باسی بەجێهێشتنی بارسێلۆنای کردووە و دانی پێداناوە کە لە بەجێهێشتنی یانەکەدا هەڵەی کردووە.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here