هاوسه‌ری‌ مامۆستا هۆشیار: هه‌ناوم بۆ منداڵی‌ بكوژه‌كان ده‌سوتێت 20 خولەک پێش ئێستا

0
206

[ad_1]

هاوسه‌ری‌ مامۆستا هۆشیار

خه‌ندان-

هاوسه‌ری‌ مامۆستا هۆشیار ئه‌مڕۆ دوای‌ ده‌رچوونی‌ بڕیاری‌ له‌ سێداره‌دان بۆ بكوژه‌كانی‌ مێرده‌كه‌ی‌ به‌چاوی‌ پڕ له‌ گریانه‌وه‌ رایگه‌یاند كه‌ هه‌ناوى بۆ منداڵی‌ بكوژه‌كان ده‌سوتێت كه‌ “ماڵی‌ من و خۆشیان كاولكرد”.

دادگای‌ تاوانه‌كانی‌ هه‌ولێر ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ له‌یه‌كه‌م دانیشتنی‌ تایبه‌ت به‌ دادگاییكردنی‌ بكوژانی‌ مامۆستا هۆشیار ئیسماعیل، بریاری‌ له‌سێداره‌دانی‌ بۆ بكوژه‌كان ده‌ركرد.

دوای‌ ده‌رچونی‌ بڕیاری‌ دادگا، هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ مامۆستا هۆشیار به‌چاوی‌ پڕ له‌ گریانه‌وه‌ به‌ رۆژنامه‌نوسانی‌ وت “سوپاسی‌ خوای‌ گه‌وره‌ ده‌كه‌م، دوعاكانمان قبوڵ بوو، چۆن هه‌ناوم بۆ منداڵی‌ خۆم ده‌سوتێت، ئاوهاش بۆ منداڵه‌كانی‌ ئه‌وان ده‌سوتێت (بكوژه‌كان)، چونكه‌ منداڵه‌كانی‌ ئه‌وانیش یه‌تیم ده‌بن، له‌سه‌ر چی‌ ئه‌و تاوانه‌ت كرد كاكه‌، ماڵی‌ من و خۆشت كاولكرد، چی‌ ئیسفاده‌تان كرد له‌و كاره‌”.

كاتژمێر 10:30ی شەوی 22/11/2016، هۆشیار ئیسماعیل پێشنوێژ‌و وتاربێژی مزگەوتی حاجی عومەر بندیان لەهەولێر  كە بەرپرسی ناوەندی زانایانی یەكگرتوو بووە له‌و شاره‌، لەبەردەم ماڵەكەی خۆیدا بەدوو فیشەك بەسەختی برینداركراو دواتر لەنەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

رۆژی‌ 27/11/2016 ئاسایشی‌ هه‌ولێر له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا، ده‌ستگیركردنی‌ “بكوژی‌ سه‌ره‌كی‌” مامۆستا هۆشیار ئیسماعیل و هاوكاره‌كه‌ی‌ راگه‌یاند.

دیار گۆران برای‌ مامۆستا هۆشیار كه‌ ئاماده‌ی‌ دانیشتنی‌ دادگاییه‌كه‌ بوو به‌ خه‌ندانی‌ راگه‌یاند، له‌ دانیشتنه‌كه‌دا سێ دادوه‌رو  نوێنه‌ری‌ داواكاری‌ گشتی‌ و دوو پارێزه‌ری‌ بكوژه‌كان و پارێزه‌ری‌ بنه‌ماڵه‌ی‌ مامۆستا هۆشیار ئاماده‌بوونه‌.

وتیشی‌ “بكوژه‌كان سوربوون له‌سه‌ر ئیفاده‌كانی‌ پێشویان كه‌ له‌سه‌ر ده‌مه‌قاڵه‌ مامۆستا هۆشیاریان كوشتووه‌، دادوه‌ریش بڕیاری‌ له‌ سێداره‌دانی‌ بۆ هه‌ردوو بكوژه‌كه‌ ده‌ركرد”.

[ad_2]

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here