هاوڵاتیانی هەرێم لە نرخی تۆڕەکانی مۆبایل و ئینتەرنێت ناڕازین 2 .

0
23

خەندان-

بەپێی راپرسیەك كە لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردودا لە سۆشیال میدیای خەندان ئەنجامدرا، لە 94٪ی هاوڵاتیان رازی نین لە نرخی تۆڕەکانی مۆبایل و ئینتەرنێت.

دوێنێ کاتژمێر 5:30 ی پاشنیوەڕۆ سۆشیال میدیای خەندان راپرسیەكی ئەنجامداو تیایدا ئەو پریسارەی ئاڕاستەی هاوڵاتیان کرد کە ئایا “لە نرخی تۆڕەکانی مۆبایل و ئینتەرنێت رازیت؟).

ئەو راپرسییە کە بەدەست 177 و هەزار و 367 کەس گەیشتبو، هاوکات 15هەزار و 400 كەس بەشداریان تێداكردبو، كاتژمێر5:30 ئێوارەی ئەمڕۆ کۆتایی هات، ئەوەی تێبینیدەکرێت لەم راپرسییەدا هاوڵاتیان بەڕێژەیەكی زۆرجیاواز ناڕازی بون لە نرخی تۆڕەکانی مۆبایل و ئینتەرنێت لە هەرێمی کوردستان و هاوکات خاوی تۆڕەکانی ئینتەرنێت.

بەپێی ئەنجامەكە، لە سەدا 94٪ ی بەشداربوان لە نرخی تۆڕەکانی مۆبایل و ئینتەرنێت لە هەرێمی کوردستان رازی نین و دەنگیان بە نەخێر داوە، لەبەرامبەردا تەنها لە سەدا 6٪ی بەشداربون رای پێچەوانەیان هەبوەو رازیبون لە نرخی تۆڕەکانی مۆبایل و ئینتەرنێت لە هەرێمی کوردستان.

ئەو راپرسیە لە هەمانكاتدا زیاتر لە هەزار و 200 كۆمێنتی هاوڵاتیانی بۆ هاتوە و تیایدا هاوڵاتیەک بە ناوی محەمەد عەلی دەڵێت” ناكرێت له سه ر كارتەكه 5000 هه زار بنوسرێت و شەش هه زارو 250 دینار لە هاوڵاتیان وەربگیرێت، نرخی ئینتەرنێتیش گرانە و تۆڕەکان خێراییەکەیان کەمە و نايكاته وه زۆر خراپن”


هاوڵاتییەکی دیکە بەناوی (عەبدولرەحمان ) دەڵێت” تۆڕی ئینتەرنێت و مۆبایل بوونی نیە ئەوەی هەیە باندی دزی و چەتەگەرایە، ئاخر لە کوێی دونیا کارتێکی 10 هەزار دیناری بە 12 هەزار و 500 دینار دەفرۆشرێ ؟! تەبعەن جگە لەم کاولبوەی خۆمان”.

هاوڵاتییەکی دیکە بە ناوی ئارەزو محەمەد دەڵێت، نەوەڵا هیچ ڕازی نیم وەڵا گوناحە بۆ کارتێکی پێنجی شەش هەزار و 250 دینار بدەی، هیچ نەبێ بیکەن بە سێ چوار هەزار، خۆ ئەم کۆمپانیای کۆڕەک و ئاسیایە ڕۆژ بە ڕۆژ ڕەزیل دەبن، لەبری هەرزانی بکەن گرانی دەکەن، دەیانەوێت ئەو باجەی حکومەت لێیاندەسەنێت لەسەر گیرفانی ئەم خەڵکە داماوە دەریبکەن”.

سۆشیال میدیای خەندان ئەم راپرسیانە دیکۆمێنت دەکات و بە راپۆرت دەیداتە لایەنە پەیوەندیدارەکان لە حکومەت و پەرلەمان و لایەنی بەرپرس لەسەر ئەو بابەتانە، بۆئەوەی بەدواداچون بۆ کێشەکان بکەن و چارەسەریان بۆ بدۆزنەوە.

[ad_2]

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here