هاوڵاتیەك دوای برینداركردنی 45 هەزار دۆلاری لێدەبرێت .

0
29

خەندان-

ئێوارەی ئەمڕۆ لە رێگەی دەشتی كۆیە، چەند كەسێك هێرش دەكەنە سەر هاوڵاتییەك و دوای برینداركردنی 45 هەزار دۆلاری لێدەبەن.

لەو بارەیەوە تاریق حەیدەر، قائیمقامی قەزای كۆیە لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ خەندان رایگەیاند:” ئێوارەی ئەمڕۆ لە رێگەی دەشتی كۆیە، چەند كەسێك هێرشیان كردۆتە سەر هاوڵاتییەك و بڕی 45 هەزار دۆلاریان لێبردوە”.

وتیشی:”هێزەكانی پۆلیس و هێزە ئەمنیەكانی كۆیە، دەستیانكردوە بە لێكۆڵینەوە بۆ دەستگیركردنی ئەو كەسانەی ئەو كارەیان كردوە.

بەپێی زانیارییەكانی خەندان، ئەو هاوڵاتییەی پارەكەی لێبراوە، دانیشتنی شاری سلێمانییە، كۆمپانیای كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی هەیە و ئەمڕۆ لەكاتی رۆشتنی بۆ شاری هەولێر توشی ئەو روداوە بوە.

خەندان بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر پەیوەندی كرد بە عەلی عەبدوڵا، بەڕێوەبەری پۆلیسی كۆیە، بەڵام پەیوەندیەكان بەردەست نەبون.

[ad_2]

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here