[ad_1]

خه‌ندان-
پارتی دیموكراتی گه‌لان هه‌ده‌په، كه‌سێكی دیكه‌ی بۆ هاوسه‌رۆكی گشتی پارته‌كه له‌شوێنی فیگه‌ن یوكسه‌كداغ هه‌ڵبژارد، كه له‌كۆتایی ساڵی رابردووه‌وه له زینداندایه‌و مافی په‌رله‌مانتاری لێسه‌نراوه‌ته‌وه.
به‌پێی ئاژانسی دیجله، له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی باڵای هه‌ده‌په له جێگه‌ی فیگه‌ن یوكسه‌كداغ هاوسه‌رۆكی گشتی هه‌ده‌په، سه‌رپیل كه‌مال بای كه جێگری هاوسه‌رۆكی گشتی بوو به هاوسه‌رۆك هه‌ڵبژێردرا.
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای هه‌ده‌په دوێنێ له ئه‌سته‌نبوڵ ده‌ستی پێكردو تا سبه‌ینێ به‌رده‌وام ده‌بێت.
به‌رپرسانی هه‌ده‌په هۆكاری دیاریكردنی كه‌سێكی دیكه‌یان بۆ جێگرتنه‌وه‌ی یوكسه‌كداغ بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه كه یوكسه‌كداغ مافی په‌رله‌مانتاری لێوه‌رگیراوه‌ته‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا سه‌رپیل كه‌مال و سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش تا ئه‌نجامدانی كۆنگره له پۆسته‌كانیان وه‌كو هاوسه‌رۆكی گشتی هه‌ده‌په بمێننه‌وه.
فیگه‌ن یوكسه‌كداغ، له چواری مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی ڕابردوو له ئه‌نقه‌ره له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی توركیاوه ده‌ستگیركراو دواتر گواسترایه‌وه بۆ زیندانی كاندیرا سه‌ر به پارێزگای كوجائه‌لی.
داواكاری گشتی شاری وان له‌باكوری كوردستان مانگی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵ، داوای زیندانی هەتاهه‌تایی كرد بۆ فیگه‌ن یوكسه‌كداغ، به تۆمه‌تی “تێكدانی یه‌كێتی و یه‌كگرتوویی وڵات و پڕوپاگه‌نده بۆ ڕێكخراوی تیرۆریستی”.
لێپرسینه‌وه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی وان له سه‌ر وتاره‌كانی یوكسه‌كداغ بوو كه له میتینگه‌كانی 11 ی نیسان و 30 كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 2015 و پێنجی ئاداری 2016 پێشكهشیكردبوون.
[ad_2]
سه‌رچاوه