هه‌كاری‌؛ شه‌ر له‌نێوان په‌كه‌كه‌و سوپای‌ توركیا روویدا 1 .

0
241

[ad_1]

خه‌ندان-

به‌یانی‌ ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ له‌ هه‌كاری‌ باكوری‌ كوردستان شه‌ر له‌نێوان سوپای‌ توركیا و په‌كه‌كه‌ روویداوه‌و حه‌وت سه‌رباز ی‌ توركیا برینداربوون.

والی‌ هه‌كاری‌، له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه‌، گروپێكی‌ په‌كه‌كه‌ هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر بنكه‌یه‌كی‌ سه‌ربازی‌ له‌ چیای‌ گۆڤه‌ن له‌ناوچه‌ی‌ چه‌لێ‌ سه‌ربه‌ پارێزگای‌ هه‌كاری‌ و شه‌ر روویداوه‌.

شه‌ره‌كه‌ له‌كاتژمێر 10:00ی‌ شه‌وی‌ رابردوو بووه‌و حه‌وت سه‌رباز برینداربوون كه‌ یه‌كێك له‌ برینداره‌كان برینه‌كه‌ی‌ سه‌خته‌.

ئاماژه‌به‌وه‌شكراوه‌، شه‌وی‌ رابردوو هه‌لیكیۆبته‌ری‌ فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كان هه‌شت ئامانج-ی‌ په‌كه‌كه‌یان بۆردومانكردووه‌. 

 

ئه‌و شه‌ره‌ی‌ ئه‌مرۆ له‌ كاتێكدایه‌، رۆژی‌ 1-ی‌ ئه‌م مانگه‌ ناوه‌ندی‌ راگه‌یاندنی‌ هێزه‌كانی‌ پاراستنی‌ گه‌ل، هه‌په‌گه‌ رایگه‌یاند له‌ سێ”چالاكی‌”جیاوازدا له‌ شرناخ و هه‌كاری‌ باكوری‌ كوردستان حه‌وت سه‌ربازی‌ توركیایان له‌رێگه‌ی‌ قه‌ناس به‌ده‌سته‌كانیانه‌وه‌ كوژراون.

ئاماژه‌به‌وه‌كرابوو، رۆژی‌23ی‌ نیسان گه‌ریلاكانی‌ هه‌په‌گه‌ له‌ گردی‌ گیڤارا له‌ هه‌رێمی‌ به‌ستای‌ سه‌ربه‌ شرناخ، “چالاكی”یان ئه‌نجام داوه‌و سێ سه‌رباز-یان به‌ قه‌ناس كوشتووه‌.

هه‌روه‌ها له‌ 29ی‌ نیسان كاتژمێر 09:00ی‌ به‌یانی‌ هێزه‌كانیان له‌گردی‌ شه‌هید ره‌حیمه‌ له‌ هه‌رێمی‌ ئۆره‌مار-ی‌ هه‌كاری‌ سوپای‌ توركیا یان كردووه‌ته‌ ئامانج و سێ سه‌ربازی‌ دیكه‌ی‌ توركیا كوژراون.

به‌پێی‌ هه‌په‌گه‌، له‌ 30ی‌ نیسان له‌ كاتژمێر 08:00 بنكه‌یه‌كی‌ سه‌ربازی‌ سوپای‌ توركیا یان له‌ ناوچه‌ی‌ چه‌لیك له‌ هه‌كاری‌ كردووه‌ته‌ ئامانج و سه‌ربازێك كوژراوه‌.

دوای دوو ساڵ له‌ ئاگربه‌ستی نێوان تورکیا و PKK ، هاوینی 2015 شه‌ڕ ده‌ستیپێکرده‌وه‌و فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی‌ توركیا ده‌ستیانكرده‌وه‌ به‌ بۆردومانی‌ ئاسمانی‌ بنكه‌و باره‌گاكانی‌ په‌كه‌كه.

ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ شه‌ڕ دوای‌ كوژرانی‌ دوو پۆلیسی‌ توركیا هات له‌پارێزگای‌ ئورفه‌ كه‌ په‌كه‌كه‌ به‌رپرسیارێتی‌ خۆی‌ له‌كوژرانیان راگه‌یاند له‌ تۆڵه‌ی‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی‌ ناوچه‌ی‌ سروچی‌ سه‌ر سنوور كه‌ گردبوونه‌وه‌یه‌كی‌ كورده‌كانی‌ كردبووه‌ ئامانج و به‌هۆیه‌وه‌ 32 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.

دوای‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ شه‌ڕ، توركیا ئۆپه‌راسیۆنی‌ سه‌ربازی‌ له‌ زۆربه‌ی‌ ناوچه‌كانی‌ باكووری‌ كوردستان ده‌ستپێكردو تائێستاش ئۆپه‌راسیۆنه‌كان به‌رده‌وامن.

له‌وه‌ته‌ی شه‌ڕی PKK له‌گه‌ڵ تورکیا، له‌ ساڵی 1984ه‌وه‌ ده‌ستیپێكردووه‌، تائێستا زیاتر له‌ 40 هه‌زار که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.  

[ad_2]

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here