هه‌ندێ ئاماده‌كاری ماوه‌غه‌رامه‌ی‌ هاتوچۆ به‌قیست وه‌رده‌گیردرێته‌وه‌ 3 .

0
101

[ad_1]

خه‌ندان- دانا ته‌یب مه‌نمی 

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هاتوچۆی هه‌رێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت بريارى وه‌رگرتنی‌ سه‌رجه‌م غه‌رامه‌كانی هاتوچۆ به‌شێوه‌ی قیست له‌هاوڵاتیان به‌هۆی هه‌ندێك ئاماده‌كارییه‌وه‌ نه‌چووه‌ته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

لیوا ڕزگار عه‌لی، له‌لێدوانێكدا به‌ خه‌ندان-ی ڕاگه‌یاند “سه‌رجه‌م غه‌رامه‌كانی هاتوچۆ، غه‌رامه‌ی  كامێرای تیژڕه‌وی بێت یان هه‌ر غه‌رامه‌یه‌كی دیكه‌ی هاتوچۆ گشتاندنی بۆ كراوه‌ بۆئه‌وه‌ی به‌شێوه‌ی قیست له‌ هاوڵاتیان وه‌ربگیردرێنه‌وه‌”.
 
ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد، هه‌ندێك ئاماده‌كاری ئه‌لیكترۆنی ماوه‌ كه‌”په‌یوه‌ندی به‌ كۆمپیوته‌ره‌كانه‌وه‌ هه‌یه‌”، له‌ئێستادا سه‌رقاڵی چاككردنی ئه‌و گرفت و ئاماده‌كارییانه‌ن و هه‌ركات ئه‌وانه‌ ته‌واوبوو بڕیاره‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

پێشتر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هاتوچۆی هه‌رێم  بڕیارێكی په‌سه‌ند كردبوو بۆئه‌وه‌ی غه‌رامه‌كانی هاتوچۆ به‌شێوه‌ی قیست له‌شۆفیران و هاوڵاتیان وه‌ربگیردرێنه‌وه‌. 

[ad_2]

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here