هه‌ولێر؛ ئه‌و ژنه‌ی‌ به‌هۆی‌ كلێنس خواردنه‌وه‌ ره‌وانه‌ی‌ نه‌خۆشخانه‌ كرابوو چاره‌سه‌ری‌ بۆ كرا 1 .

0
64

[ad_1]

خه‌ندان-

ئه‌و ژنه‌ی‌ له‌هه‌ولێر به‌هۆی‌ خواردنی‌ كلێنسه‌وه‌ دۆخی‌ ته‌ندروستی‌ تێكچووبوو، به‌هۆیه‌وه‌ ره‌وانه‌ی‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ رۆژئاوای‌ هه‌ولێر كرابوو، ئه‌مڕۆ چاره‌سه‌ری‌ پێویستی‌ بۆ كرا.

ئه‌و ژنه‌ كه‌ته‌مه‌نی‌ 45 ساڵانه‌و خاوه‌نی‌ پێنج منداڵه‌، دوێنێ به‌په‌له‌ گه‌یه‌نرایه‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ به‌هۆی‌ زۆر خواردنی‌ كلێنسه‌وه‌ بۆ دابه‌زینی‌ كێشی‌، باری‌ ته‌ندروستی‌ تێكچووبوو.

به‌رپرسانی‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ رۆژئاوای‌ هه‌ولێر ئه‌مڕۆ له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد، توانراوه‌ ژنه‌كه‌ به‌ پشكنینی‌ نازور له‌و حاڵه‌ته‌ رزگار بكرێت و نه‌شته‌رگه‌ری‌ بۆ ئه‌نجام نه‌دراوه‌و رێگریان كردووه‌ له‌وه‌ی‌ توشی‌ حاڵه‌تی‌ مه‌ترسیدار بێت.

باسیان له‌وه‌شكرد، كه‌ له‌رووی‌ ته‌ندروستییه‌وه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گونجاو نییه‌ خواردنی‌ كلێنس به‌كاربهێنرێت بۆ دابه‌زاندنی‌ كێش.

دوێنێ كرمانج محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری‌ راگه‌یاندنی‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ رۆژئاوای‌ هه‌ولێر به‌خه‌ندانی‌ راگه‌یاندبوو، ئه‌و ژنه‌ پێی راگه‌یاندوون كه‌ مانگێكه‌ رۆژانه‌ 20 كلێنسی‌ خواردووه‌ بۆ دابه‌زاندنی‌ كێشی‌، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ باری‌ ته‌ندروستی‌ تێكچووه‌و ئازارێكی‌ زۆر له‌ناو سكیدا دروستبووه‌.

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردبوو “نه‌خۆشه‌كه‌ وتویه‌تی‌ له‌سه‌ر بنه‌مای‌ قسه‌ی‌ مه‌لا عه‌لی‌ كه‌ڵه‌ك كلێنسه‌كانی‌ خواردووه‌ كه‌ پێشتر وتویه‌تی‌ خواردنی‌ كلێنس بۆ دابه‌زاندنی‌ كێش به‌سووده‌”.

[ad_2]

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here