هه‌ولێر؛258كارتۆن بۆیاغی‌ قژی‌ ئافره‌تان ده‌ستی‌ به‌سه‌رداگیرا .

0
109

[ad_1]

كارتۆنه‌ بۆیاغه‌كان

خه‌ندان-

پۆلیسی‌ هه‌ولێر، ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی‌ ۲٥٨کارتۆن بۆیاغی قژی ئافرەتانی‌ راگه‌یاند، كه‌ماوه‌كه‌ی‌ به‌سه‌ر چووبوو.

له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا پۆلیسی‌ هه‌ولێر ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردووه‌، ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌، سەردانی چەند کۆگایەک کراوه‌و توانراوه‌ دەستبگرن بەسەر بڕی ۲٥٨کارتۆن بۆیاغی قژی ئافرەتان كه‌ ماوەكه‌ی‌ بەسەرچوو بوو.

ئاماژه‌به‌وه‌كراوه‌، لەلایەن شارەوانییه‌وه‌ بۆیاغه‌ به‌سه‌رچووه‌كه‌ لەناوبردراوه‌و، ڕێکاری یاسایی بەرامبەر خاوەن کۆگاکە گیراوه‌ته‌به‌ر.

به‌وته‌ی‌ پۆلیس لیژنەی پشکنین و چاودێری بازاڕ  پێکهاتوون لە پۆلیسی ڕێکاری و تەندروستی و چاودێری بازرگانی و ڤێرتنەری و بەشی شارەوانی و خزمەتگوزاری و بەسەرپەرشتی قائیمقامی قەزای ناوەندی هەولێر، هه‌ڵمه‌ته‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

[ad_2]

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here