هه‌وڵ مه‌ده‌ دزی له‌ وه‌رزشوانان بكه‌ی، ئه‌گه‌ر ئافره‌تیش بێت

0
12

وێنه‌ی بۆلیانا و دزه‌كه‌

رووداو ـ هه‌ولێر

ئه‌وه‌ی له‌م وێنه‌یه‌دا دیاره‌، وێنه‌ی گه‌نجێكی به‌رازیلی و وێنه‌ی كچێكی وه‌رزشوانه‌ له‌ هونه‌ره‌ جه‌نگییه‌كاندا، كه‌ كوڕه‌كه‌ ویستوویه‌تی مۆبایله‌كه‌ی بدزێت، وێنه‌ی ده‌موچاوی خۆی به‌مشێوه‌یه‌ بینیوه‌.

راگه‌یاندنه‌كانی به‌رازیل و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان زۆریان به‌ به‌ژن و باڵای بۆلیانا ڤیانای كچه‌ یاریزانی پیشه‌گه‌ر له‌ هونه‌ره‌ جه‌نگییه‌كاندا هه‌ڵگوت و به‌ “كچه‌ پاڵه‌وانه‌كه‌” ناویانبرد، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ دزێكی داوه‌و ته‌مبێی كردووه‌.

راگه‌یاندنه‌كانی به‌رازیل باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ بۆلیانا له‌ كاتێكدا له‌ شاری ریۆدی جانیرۆ له‌ چاوه‌ڕوانی تاكسی بووه‌، گه‌نجێك لێینزیكبووه‌ته‌وه‌و پێیگوتووه‌ “مۆبایله‌كه‌تم بده‌رێ بێئه‌وه‌ی یه‌ك جووڵه‌ بكه‌ی، چونكه‌ من چه‌كم پێیه‌”. ئه‌و كوڕه‌ نه‌یزانیوه‌ كه‌ بۆلیانا یاریزانی هونه‌ره‌ جه‌نگییه‌كانه‌.

ئه‌و سه‌رچاوانه‌ ته‌واوی رووداوه‌كه‌ ده‌گێڕنه‌وه‌و ده‌ڵێن “بۆلیانا به‌ شه‌ق و بۆكس كه‌وتووه‌ته‌ گیانی ئه‌و گه‌نجه‌ دزه‌ تاوه‌كو له‌ هۆش خۆی چووه‌و ئینجا پێیگوتووه‌: ده‌بێ ئێستاش چاوه‌ڕێی پۆلیس بكه‌ین”.

ئه‌و وێنه‌یه‌ له‌سه‌ر تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا به‌شێوه‌یه‌كی زۆر به‌رفراوان بڵاوبووه‌ته‌وه‌، كه‌ دزه‌كه‌ و كچه‌ وه‌رزشوانه‌كه‌ نیشانده‌دات.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here