هونەرمەندێکی کورد لە وڵاتی ئاڵمان چالاکییەکی هونەری بۆ پشتگیری لە کۆڵبەران بەڕێوەبرد

0
297

ڕۆژی کورد: ناسر فەتحی، هونەرمەندی شانۆکاری کوردستانی ڕۆژهەڵات و نیشتەجێی وڵاتی ئاڵمان، ڕۆژی ١ی مای، ڕۆژی جیهانیی کرێکار، لە شاری بێرلین ـی وڵاتی ئاڵمان شانۆکارییکی (پێرفۆرمانس)ـی لەمەڕ کۆڵبەرانی کورد و ئازارەکانیان پێشکەش کرد.

هاوکات لەگەڵ شانۆکارییەکی بابەتێک لەمەڕ کۆڵبەرانی کورد درا بە ئامادەبووەکان.

ئەو شانۆیە لەگەڵ پێشوازییەکی زۆری خەڵک ڕووبە ڕوو بوو هەر بۆیەش لە ماوەی ئەو ڕۆژەدا، چەند جار دوای یەک دووپات کراوە.

ناسرفه‌تحی، پێشتریش سێ شەممە 7 ی ژوئەن کاتژمێر 6 ی ئیوارە  لە بەردەم ئۆفیسی پەرلەمانی ئورووپا لە بێرلین، بۆ پشتیوانی لە داوا ڕەواکانی کەبوودوەند و سەرجەم زیندانیانی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پێرفۆرمانسێکی بۆ پشتیوانی لە محەمەد سەدیق کەبوودەند، باوکی مافی مرۆڤی کوردستان لە بەردەم پەرلەمانی ئورووپا لە بێرلین ئەنجام داوە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here