هۆشیار عه‌بدوڵا داواده‌كات پارێزبه‌ندی‌ له‌سه‌ری‌ هه‌ڵبگیرێت 1 .

0
81

[ad_1]

هۆشیار عه‌بدوڵا

خه‌ندان-

هۆشیار عه‌بدوڵا ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌فراكسیۆنی‌ گۆڕان داواده‌كات پارێزبه‌ندی‌ په‌رله‌مانتاریی له‌سه‌ری‌ هه‌ڵبگیرێت، بۆ ئه‌وه‌ی‌ بتوانێت له‌به‌رده‌م دادگاكانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ئاماده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و سكاڵایانه‌ی‌ له‌سه‌ری‌ تۆماركراوه‌.

هۆشیار عه‌بدوڵا ئه‌مڕۆ له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا له‌سلێمانی‌ رایگه‌یاند، ئه‌وكاته‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كه‌ناڵی‌ كه‌ی‌ ئێن ئێن بووه‌، ژماره‌یه‌ك سكاڵای‌ له‌سه‌ر تۆماركراوه‌، كه‌ په‌یوه‌ندیان به‌ كاری‌ رۆژنامه‌نوسی و یاسای‌ رۆژنامه‌نوسییه‌وه‌ هه‌بووه‌.

وتیشی‌ “دادگای‌ سلێمانی‌ نامه‌یه‌كی‌ ئاڕاسته‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ پارێزبه‌ندیم له‌سه‌ر هه‌ڵبگیرێت، به‌ڵام په‌رله‌مان ئه‌و داوایه‌ی‌ ره‌تكردووه‌ته‌وه‌”.

هۆشیار عه‌بدوڵا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد، ئاماده‌یه‌ بچێته‌ به‌رده‌م دادگا، ئه‌گه‌ر ئاماده‌ن به‌ پارێزبه‌ندییه‌وه‌ كه‌یسه‌كانیان ببینن. هه‌روه‌ها داوایكرد كه‌ پارێزبه‌ندی‌ په‌رله‌مانتاریی له‌سه‌ری‌ هه‌ڵبگیرێت تا بتوانێت ئاماده‌بێت له‌به‌رده‌م دادگاكانی‌ سلێمانی‌ و كوردستاندا.

ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو، زۆرێك له‌ دادگاكان هیچ كه‌یسێك نابینن ئه‌گه‌ر بزانن ئه‌و كه‌سه‌ی‌ سكاڵای‌ له‌سه‌ر تۆماركراوه‌ پارێزبه‌ندی‌ له‌سه‌ر هه‌ڵنه‌گیراوه‌، چونكه‌ پارێزبه‌ندی‌ مافێكی‌ ده‌ستورییه‌.

به‌وته‌ی‌ هۆشیار عه‌بدوڵا، په‌رله‌مانی‌ عێراق لیژنه‌یه‌كی‌ پێكهێناوه‌و چه‌ندین جار سه‌یری‌ سكاڵاكانی‌ كردووه‌ كه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ كاری‌ رۆژنامه‌وانییه‌وه‌ هه‌بووه‌.

هه‌روه‌ها وتی‌ كه‌ پێویست نه‌بوو دادگای‌ سلێمانی‌ راسته‌وخۆ نامه‌كه‌ بنێرێت بۆ په‌رله‌مان، به‌ڵكو پێویست بوو راسته‌وخۆ بینێرێت بۆ ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای‌ دادوه‌ری‌ تا سه‌رنجی‌ خۆیان له‌و باره‌یه‌وه‌ ئاڕاسته‌ی‌ په‌رله‌مان بكه‌ن.

[ad_2]

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here