هۆنراوەیەکی دەمیرتاش قەدەخە دەکرێت

0
273

سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پەکەکە لە لێدوانێکدا بۆ رووداو 30-9-2016
سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پەکەکە لە لێدوانێکدا بۆ رووداو 30-9-2016

رووداو-ماردین

هۆنراوەیەکی هاوسەرۆکی زیندانیکراوی هەدەپە کە لە زیندان هۆنیبوویەوە لەلایەن داواکاری گشتیی ماردینەوە قەدەخە کرا.

سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) کە لە 4ی تشرینی دووەمی 2016 دەستگیرکراوە و ئێستا لە گرتووخانەی (F)ی ئەدیرنەیە، هۆنراوەیەکی لە ژێر ناونیشانی ”بوێریی تەشەسەندوو” نووسیوە. 

رۆژی سێشەممە، 2ی مایسی 2017، پۆلیسی شارۆچکەی دارگێچیت-ی سەربە ماردین هەڵیانکوتایە سەر بارەگای هەدەپە و وێنەی سەلاحەدین دەمیرتاش-یان لادا. دوای ئەوەی ناڕەزایی دەربڕی، یاسین توران هاوسەرۆکی لقی دارگێچیت -ی هەدەپە راپێچی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایش کرا و ئیفادەی لێ وەرگیرا. بە توران گوتراوە کە هۆنراوەی ”بوێریی تەشەسەندوو” بانگەشەیە بۆ پەکەکە و قەدەخەیە.

لەلایەکی دیکەوە پۆلیسی ماردین هەڵیکوتایە سەر بارەگای هەدەپە لە شارەکە و پێی راگەیاندوون کە هۆنراوەکەی دەمیرتاش لەلایەن داواکاری گشتیی ماردینەوە قەدەخە کراوە.  

هۆنراوەکەی دەمیرتاش:

”بوێریی تەشەسەندوو”

دەڵێن با نوقەی لێوە نەیەت
دەڵێن با رەنگ نەبێت
بە خەندەوە سکاڵات کردووە
دەڵێن با گوڵ نەپشکوێ
کەواتە با پێبکەنین
با داماو نەبێت سکاڵاکەت
گەر تاوانە با تاوان بێ، براکەم(خوشکەکەم)
با خەندەی مرۆڤ وشکهەڵنەگەڕێت

دەڵێن با رۆژ هەڵنەیەت
چەک لە هیوا رادەکێشن
بەدەم راکردنەوە سکاڵات کردووە
تاوانەکە دەخەنە سەر تۆ
کەوایە با رابکەین
با سکاڵاکەت تەنیا نەبێت
گەر تاوانە با تاوان بێ، براکەم(خوشکەکەم)
لە کەللەی مرۆڤ مەدەن

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان



سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here