هۆکاری شکستهێنانی گواستنەوەی لیڤاندۆڤسکی بۆ ریال مەدرید

0
26

رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، هێرشبەری بایرن میونشن، گواستنەوە
رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، هێرشبەری بایرن میونشن، گواستنەوە

رووداو – هەولێر

چیزاری کوچارسکی، بەڕێوەبەری پێشووی کارەکانی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، هێرشبەری پۆڵەندی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی هۆکارەکانی شکستهێنانی گواستنەوەی ئەو یاریزانە بۆ ریال مەدرید.

بەڕێوەبەری پێشووی هێرشبەرەکەی بایرن میونشن ئاشکرایکردووە، لیڤاندۆڤسکی خەونی ئەوەیە یاریی بۆ ریال مەدرید بکات.

رۆژنامەی سپۆرت بێڵدی ئەڵمانی لێدوانێکی کوچارسکی بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا هۆکاری پەیوەندینەکردنی لیڤاندۆڤسکی بە یانەی پاریس سانجێرمان و خولی ئینگلیزیش لەلایەن ئەو یاریزانەوە ئاشکرادەکات.

بەڕێوەبەری پێشووی هێرشبەرە پۆڵەندییەکە دەڵێت، هاوژینی یاریزانەکە پێی خۆش نەبووە بچێتە فەرەنسا، بۆیەش یاریزانەکە پاریس سانجێرمانی رەتکردەوە. هەروەها بەلایەوە باش نەبووە لە ئینگلتەراش بژیت، هەر بەو هۆیەوە لیڤا نەچووە خولی ئینگلیزی و یاریزانەکە ئامانجی یەکەمی ریال مەدریدە.

دەربارەی پرسیارێک کە بۆچی لیڤا نەگەیشتە خەونەکەی بۆ پەیوەندیکردن بە ریال مەدرید، چیزاری گوتی، یاریزانەکە دەیەوێت هەموو شتێک بکات بۆ ئەوەی بگاتە خەونەکەی، بەڵام ئەوەی ئێستا دەیکات بەس نییە بۆ ئەوەی بگوازرێتەوە بۆ مەدرید.

رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی هاوینی رابردوو خواستی خۆی بۆ پەیوەندیکردن بە ریال مەدرید پێشاندابوو، بەڵام دواتر بڕیارییدا لە بایرن میونشن بمێنێتەوە.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here