هێرشبەرێکی ریال ئامانجی ئاتلێتیکۆیە بۆ جێگرتنەوەی گریزمان

0
185

ئانتوان گریزمان
ئانتوان گریزمان

رووداو – هەولێر

یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانی، هەریەکە لە جەیمی ڤاردی، هێرشبەری یانەی لێستەر سیتی، ئەلێکسیس سانچێز، یاریزانی یانەی ئارسیناڵی بۆ جێگرتنەوەی ئانتوان گریزمان دەستنیشانکردووە.

بەپێی راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان، گریزمان لە پەیوەندیکردن بە یانەی مانچێستەر یونایتد نزیکبووەتەوە لە گواستنەوەی هاوینەدا، کە گرێبەستەکەی دەگاتە 100 ملیۆن یۆرۆ.

رۆژنامەی ئیندیپێندێت رایگەیاندووە، رۆخی بلانکۆس دەیەوێت دیێگۆ سیمیۆنی لە پۆستەکەی بمێنێتەوە و هەوڵی لابردنی سزای گرێبەستکردن لە دادگای کاس دەدات بۆ ئەوەی یاریزانێک بۆ جێگرتنەوەی گریزمان بکڕن.

ئاتلێتیکۆ مەدرید ڤاردی و سانچێزی وەک ئامانجی سەرەکی لە پلانەکانیدا داناوە بۆ ئەوەی هاوینی داهاتوو یەکێکیان بباتە ریزەکانی.

رۆخی بلانکۆس لە یارییەکانی چوون و گەڕانەوە لە قۆناخی هەشتی چامپیۆنزلیگ کە رووبەڕووی لێستەر سیتی بوویەوە هەوڵی رازیکردنی جەیمی ڤاری داوە، بەڵام جارێ هیچ دیارنییە.

رۆژنامەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە، ئەلڤارۆ مۆراتا، هێرشبەری یانەی ریال مەدرید یەکێکی دیکەیە لەو یاریزانانەی ئاتلێتی لە پلانەکانیدا داناوە بۆ جێگرتنەوەی گریزمان.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here