هێزەکانی هەسەدە بەئاراستەی رەققە لە پێشڕەویدان

0
267

قۆناخی چوارەمی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی رەققە بەردەوامە

رووداو – هەولێر

دوای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی موسڵ، ئاشتن کارتەر، وەزیری پێشووی بەرگری ئەمریکا داوای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی رەققەی لەگەڵ ئۆپەراسیۆنی موسڵ کرد. ئێستاش ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی رەقە سێ قۆناخی تەواوکردووە و لە قۆناخی چوارەمدایە. 

دوای تێپەڕینی چەند رۆژێک بەسەر داواکەی وەزیری پێشووی بەرگری ئەمریکا، لە6ـی تشرینی دووەمی 2016، ئۆپەراسیۆنی رەققە لەلایەن هێزەکانی سووریای دیموکرات لە شاری عەین عیسا راگەیێندرا.

تاوەکو ئێستا هێزەکانی سووریای دیموکرات بە پشتیوانی هێزەکانی ئەمریکا، چوار قۆناخیان لە ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی رەققە راگەیاندووە:

– لە قۆناخی یەکەمدا تەنیا ناوچەکانی باکووری دەوربەری رەققە کرانە ئامانج.
– لە قۆناخی دووەمدا ناوچەکانی دەوروبەری رۆژئاوای شارەکە کرانە ئامانج.
– لە قۆناخی سێیەمدا بە تەواوەتی دابڕاندنی رەققە لە ناوچەکانی دەوروبەری ئامانج بوو.
– دوای کۆنترۆڵکردنەوەی بەنداوی تەبقەش لە 13ـی نیسانی 2017، قۆناخی چوارەمی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوە خودی شاری رەققە راگەیێندرا.

ئۆپەراسیۆنی رەققە ئەگەرچی لەلایەن هێزەکانی سووریای دیموکرات راگەیێندراوە و ئەنجامدەدرێت، بەڵام هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بە سەرۆکایەتی ئەمریکا، پشتیوانی تەواو لێ دەکات.

بەپێی زانیارییەکان، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا نزیکەی 500 سەربازی ئەمریکا وەکو راوێژکاری سەربازی بەشدارن، هاوکات لە ئۆپەراسیۆنەکەدا ئەمریکا بە فڕۆکەی سەربازی و هەلیکۆپتەر، پشتیوانی لە هێزەکانی سووریای دیموکرات دەکات.

جۆن دۆریان، گوتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەبارەی هاوکارییەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزەکانی سووریای دیموکرات بە تۆڕی میدیای رووداوی راگەیاند “هاوپەیمانان بەدەر لە هێرشی ئاسمانی، هاوکات بە پێدانی راوێژی سەربازی و، چەکی سووک، هاوکاری هێزەکانی سووریای دیموکرات دەکەن، بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی رەققە لەدەست گەورەترین گرووپی هەڕەشە بۆسەر ناوچەکە و جیهان”.

ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی رەققە تاوەکو ئێستا بەردەوامە و، بەپێی زانیارییەکانیش رۆژی سێشەممە 2-ی ئایاری 2017 هێزەکانی سووریای دیموکرات شارۆچکەی تەبقەیان بەتەواوەتی کۆنترۆڵکردووەتەوە و، بە ئاراستەی نێو رەققە لە پێشڕەویدان. 

 

پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار



سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here