هێزە هاوبەشەکان چەند ناوچەیەکی نێو موسڵ و 10 گوندیان لە قەیرەوان کۆنترۆڵکردنەوە

0
144

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکان کۆنترۆڵکردنەوەی تەواوی ناوچەی حاوی و بەری رۆژئاوا و باشووری رووباری دیجلەی راگەیاند
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکان کۆنترۆڵکردنەوەی تەواوی ناوچەی حاوی و بەری رۆژئاوا و باشووری رووباری دیجلەی راگەیاند

رووداو- هەولێر

هێزە هاوبەشەکانی عێراق کۆنترۆڵکردنەوەی چەند ناوچەکی نێو شاری موسڵ-یان بە تەواوی راگەیاند. هاوکات ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی ناحیەی قەیرەوان-یش بەردەوامە و سەنتەری ناحیەکە لە سێ لاوە بە تەواوی گەمارۆدراوە و 10 گوندی دەوروبەریشی کۆنترۆڵکراونەتەوە.

فەریق روکن عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی “هاتین نەینەوا” لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرایکرد، هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی، پەرچدانەوەی خێرا، لیوای 34ی زێپۆش،  فیرقەی نۆی زرێپۆش و لیوای 73ی پیادەی فیرقەی 15ی سوپای عێراقی، گەڕەکی هەڕەماتی سێیەم-یان لە بەری راستی موسڵ کۆنترۆڵکردەوە.

رەشید یارەڵڵا هاوکات هێزەکانیان گەیشتوونەتە نزیک گەڕەکی 17 تەمموز و ناوچەی هەڕامات-یش بە تەواوی کۆنترۆڵکراوەتەوە. هاوکات فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی هاتین نەینەوا، کۆنترۆڵکردنەوەی تەواوی ناوچەی حاوی و بەری رۆژئاوا و باشووری رووباری دیجلەی راگەیاند.

میحوەری رۆژئاوای موسڵ

لە میحوەری رۆژئاوای موسڵ ئۆپەراسیۆنی حەشدی شەعبی بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی ناحیەی قەیرەوان بەردەوامە. رێگای سەرەکی نێوان ناحیەی قەیرەوان – قەزای شنگال-یان کۆنترۆڵکردەوە، دوای ئەوەی گوندی خنیسی-یان لە رۆژئاوای تەلەعفەر کۆنترۆڵکردووەتەوە. هەروەها رێگای قەیرەوان و بەعاج لە باشوور کۆنترۆڵکراونەتەوە.

حەشدی شەعبی سێ کیلۆمەتر لە ناوەندی قەیرەوانەوە دوورن، لە سێ ئاراستەوە گەمارۆ و دابڕێنراوە، لە باکوور لە شنگال، لە رۆژهەڵات لە تەلەعفەر و لە باشووری رۆژئاوا لە بەعاج دابڕێندراوە.

هاوکات 10 گوندی ناحیەکە کۆنترۆڵکراونەتەوە، کە بریتین لە گوندەکانی تەل عەزۆ، محەممەد زید، هەزیل، تەل حائیت،  خنیسی ، زەمیلە، تل بەنات، عەماش ، ئوم حجارە، مغیر عبد.

لەکاتی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی گوندی تەل بەنات و پاڵپشتیکردنی پێشڕەوی هێزەکانی حەشدی شەعبی، فڕۆکەیەکی سوپای عێراق لەکاتی بۆردوومانکردنی پێگەکانی چەکدارانی داعش پێکراوە. بەڵام فڕۆکەوانی فڕۆکە پێکراوەکە، توانیویەتی فڕۆکەکە بە پێکراوی بگەڕێنێتەوە و بەسەلامەتی نیشتووەتەوە.

داڕشتنەوە: حەکیم داود

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here