هەدەپە نیگەرانە لە گواستنەوەی شوێنی دەنگدانی 270 هەزار کەس

0
74

هەدەپە دەڵێت، ئامانجەکەی ئەوەیە ساختەکاری بکرێ، ئاکپارتی رەتیدەکاتەوە

رووداو – هەولێر

دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا بڕیاری گواستنەوەی ژمارەیەک سندووقی دەنگدانی لە 14 پارێزگای باکووری کوردستان داوە و هۆکارەکەشی بۆ بابەتی ئەمنی گەڕاندەوە.

بریارەکە خوێندنەوەی جیاوازی بۆ دەکرێت و ناڕەزایی پارتەکانی ئۆپۆزسیۆنی لێکەوتووەتەوە.

پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) پێیوایە دەوڵەت دەیەوێ بە گواستنەوەی سندووقەکان کۆسپ لەبەردەم دەنگدەرانی هەدەپە دروستبکات و بەوەش رێژەی بەشداریی دەنگدەرانی پارتەکە کەم بکاتەوە.

بەڵام ئاکپارتی ئەوە رەتدەکاتەوە و دەڵێت، تەنیا لەپێناو ئاسایشی سند‌ووقەکان ئەو بڕیارە دراوە.

لە هەڵبژادنە پەرلەمانییەکەی 24ی حوزەیرانی 2018شدا شوێنی دەنگدانی 170 هەزار دەنگدەری کورد لە باکووری کوردستان گواسترانەوە.

سەرباری ئەوەی بەرپرسانی هەدەپە لەوکاتەدا ئاماژەیانکرد کە نزیکەی 270 هەزار دەنگ لە باکووری کوردستان خراوەتە ژێر مەترسی، بەڵام دەسەڵات دیسانەوە ئەوەی رەتکردەوە و هۆکارەکەی بۆ پاراستنی ئاسایش گەڕاندەوە.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here