هەر پێشمەرگەیەك ناوی لە بایۆمەتری نەبێت مووچە وەرناگرێت

0
174

وەزارەتی پێشمەرگە لیستی مووچە رادەستی وەزارەتی دارایی دەكات
وەزارەتی پێشمەرگە لیستی مووچە رادەستی وەزارەتی دارایی دەكات

رووداو ـ هەولێر

وەزارەتی پێشمەرگە لیستی ناوی ئەو پێشمەرگانەی ناویان لە بایۆمەتری تۆماركردووە، رادەستی وەزارەتی دارایی كرد و رایدەگەیێنێت: “هەر پێشمەرگەیەك ناوی تۆمار نەكرابێت، مووچە وەرناگرێت”.

بەپێی نووسراوی ژمارە 6907 لە 8-5-2017 وەزارەتی پێشمەرگە لیستی مووچەی هێزەكانی پێشمەرگەی رادەستی وەزارەتی دارایی كردووە و مووچەی داهاتووی هێزەكانی پێشمەرگە بەپێی داتا و زانیاریەكانی بایۆمەتری دابەش دەكرێت، هەركەسێكیش ناوی تۆمار نەكرابێت موچە وەرناگرێت.

بەپێی زانیارییەكانی رووداو رۆژی پێنجشەممە 11-5-2017 وەزارەتی پێشمەرگە سیدی ناوەكانی هێزەكانی پێشمەرگەی رادەستی وەزارەتی دارایی كردووە و تاوەکو ئێستاش ملیۆنێك و 170 هەزار پێشمەرگە ناویان لە بایۆمەتری تۆماركردووە.

پێشتر سەفین غەفوور، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری پرۆژەی بایۆمەتری بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: “لە مانگی شەشی ئەمساڵەوە لەسەر بنەمای بایۆمەتری مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەكەن هەروەها لە مانگی هەشتدا مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان لەسەر بنەمای پرۆژەی تۆماری بایۆمەتری دابەش دەكرێت، جگە لە‌و فەرمانبەرانەی مۆڵەتیان بە ساڵ وەرگرتووە، یاخود ئەوانەی بۆ خوێندن مۆڵەتیان وەرگرتووە‌ و لە دەرەوەی هەرێمی كوردستانن، هەر مووچەخۆرێك ناوی لە بایۆمەتریدا تۆمارنەكردبێت، لە مانگی هەشتدا مووچەی پێنادرێت”.

بۆ نەمانی دوو مووچەیی ‌و پاكکردنەوەی لیستی مووچەخۆرانی حكومی لە هەر كەموكوڕییەك، حكومەتی هەرێمی كوردستان لە 10-10-2016 وە بڕیاری دا لیستی مووچەخۆرانی حكومی بكاتە ئەلیكترۆنی.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here