هەسەدە: لەگەڵ عێراق رێککەوتنمان بۆ رادەستکردنەوەی داعشە عێراقییەکان نەکردووە

0
13

دیمەنی هەڵاتنی ژن و منداڵانی داعش لە باغۆز، وێنە؛ رووداو


رووداو- دێرەزوور

گوتەبێژی هێزەکانی سووریای دیموکرات – هەسەدە رەتیدەکاتەوە لەگەڵ حکومەتی عێراق هیچ رێککەوتنێکیان لەبارەی رادەستکردنەوەی داعشە عێراقییەکان و خێزانەکانیان هەبێت.
كينۆ گابریل، گوتەبێژی هەسەدە رایگەیاند: “لە چەند رۆژی رابردوودا لێدوانی لەوجۆرە لەلایەن بەرپرسانی عێراق بڵاوکراوەتەوە کە گوایە رێککەوتنێک لەنێوان لایەنی عێراقی و هەسەدەدا هەبێت سەبارەت بە رادەستکردنەوەی داعشە عێراقییەکان و خێزانەکانیان، بەڵام رایدەگەیێنین هیچ رێککەوتنێک لەنێوان ئێمە و عێراقدا لەوبارەوە نەکراوە.”

ئەم راگەیێندراوەی گوتەبێژی هەسەدە لە کاتێکدایە، لە 8ی شووباتی رابردوودا هەسەدە بە پاڵپشتی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی هێرشیکردە سەر باغۆز و چاوەڕێ دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا تەواوی ئەو شارۆچکەیە کۆنتڕۆڵ بکرێتەوە. 

 

پێداچوونەوە؛ راوچی حەسەن 

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here