هەولێر؛ باوک و کوڕێک کوژران .

0
14

خەندان-

ئێوارەى ئەمڕۆ لە گەڕەکی مامزاوای شارى هەولێر لە شەڕى نێوان دوو بنەماڵەدا باوک و کوڕێک کوژران.

هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە خەندان-ی راگەیاند، ئێوارەى ئەمڕۆ لە گەڕەکی مامزاوای شاری هەولێر بە هۆی شەڕی نێوان دوو دراوسێوە باوک و کوڕێک کوژران و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.

هۆگر عەزیز وتیشی، بەپێى وتەى شایەتحاڵەکان رووداوەکە لەسەر کێشەى کۆتر دروست بووەو لێکۆڵینەوەکانیش بەردەوامن تا گەیشتنە راستییەکان.



سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here