هەڤاڵ ئەبوبەکر: نەوشیروان مستەفا بە پرۆژەوە گەڕاوەتەوە

0
124

نەوشیروان مستەفا دوای هەشت مانگ گەڕایەوە باشووری کوردستان

رووداو – سلێمانی

هەڤاڵ ئەبوبەکر، هەڵسوڕاوی دیاری بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت، نەوشیروان مستەفا “وەک کاردانەوە نەهاتووەتەوە، بەڵکو بە پرۆژەوە گەڕاوەتەوە”.

ماڵی نەوشیروان مستەفا ئەو شوێنەی تاوەکو دوێنێ هاتووچۆ و دیدار تێیدا ئاسایی بوو، ئەمڕۆ (شەممە 13-5-2017) پاسەوانەکانى دەرگاکەیان بە رووپۆش تەنی. پێچەوانەی چاوەڕوانییەکان، گەڕانەوەی ئەمجارەی تەواو نهێنی بوو، تەنانەت پاسەوانەکانی خۆی و راگەیاندنەکانی زمانحاڵی گۆڕانیش ئاگاداری هاتنەوەکەی نەبوون، تەنیا کەسێک کە دەڵێت نەوشیروان مستەفای بینیوە، هەڤاڵ ئەبوبەکرە.

د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، هەڵسوڕاوی بزووتنەوەی گۆڕان بە رووداوی گوت “نەوشیروان مستەفا وەک کاردانەوە نەهاتووەتەوە بەڵکو بۆکار و بە پرۆژەوە گەڕاوەتەوە. بەتەنیاش بۆ چاککردنى نێوان یەکێتى-گۆڕان و گۆڕان-پارتى نەهاتووەتەوە، بەڵکو بۆ بەرنامە و دونیابینییەکى دوورمەودا گەڕاوەتەوە”.

گەڕانەوەی رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، هاوکاتی مانگی ئایاری ساڵی رابردووە، ئەو مانگەی گۆڕان و یەکێتی رێککەوتنی سیاسی نێوانیان تێذا واژۆکرد، بەڵام ئێستا خەریکە دەگەنەوە دۆخى تاڵى پەیوەندییەکانیان.

داڕشتنەوە: حەکیم داود

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here