هەڵسوڕێنەری کاروباری وەزیری بەرگری ئەمریکا سەردانی بەغداد دەکات

0
35

هەڵسوڕێنەری کاروباری وەزیری بەرگری ئەمەریکا پاتریک شانەهان لە سەردانێکی ڕانەگەیەندراودا گەیشتە بەغداد و ئاماژەی بەوەدا ئامانج لەم سەردانە جەختکردنەوەیە لە گرنگی سەروەری عێراق و گفتوگۆکردن لەسەر داهاتووی هێزەکانی ئەمەریکا لەوێ.

مانگی ڕابردوو سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی بوونی ئەمەریکا لە عێراق گرنگە بۆ چاودێریکردنی ئێران.

شانەهان بە ڕۆژنامەنووسانی وت ” ئێمە لەسەر داوای حکومەت لە عێڕاقین و بەرژەوەندی ئێمەشە تواناکانی ئاسایشی عێراق دروستبکەین.”

وتیشی ” دەمەوێت خۆم گوێم لە نیگەرانی و هۆکارە سیاسییەکانیان بێت کە ڕووبەڕوویان بۆتەوە و دواتر لە پلانەکانماندا ئەوە لەبەرچاو دەگرین.”

وابڕیارە شانەهان چاوی بە سەرۆک وەزیری عێراق عادل مەهدی بکەوێت و دواتر لەگەڵ بەرپرسانی هێزی ئەمەریکادا گفتوگۆ لەسەر کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە سوریا بکەن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here