هەڵەبجە 31 ساڵ دوای کیمیاباران

0
24

رێوڕەسمی ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە لە پارێزگای هەڵەبجە
رێوڕەسمی ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە لە پارێزگای هەڵەبجە

رووداو-هەولێر

لە باشووری کوردستان لە زۆربەی ناوچە و پارێزگاکان هاونیشتمانیان وەکو رێزگرتن لە قوربانیانی هەڵەبجە چەند خولەکێک وەستان. لە هەڵەبجەش رێوڕەسمێک بۆ ئەو یادە بەڕێوەچوو و بەشێکی زۆر لە بەرپرسانی حکومەت و حیزبەکان تێیدا بەشدار بوون.

لە هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە و گەرمیان و ناوچەی دیکە خەڵکی کوردستان رێزیان لە قوربانیان گرت، لەبەردەم مزگەوت و کڵێسا و سەر شەقامەکان خەڵکی کوردستان پەیامی ئاشتی و پێکەوەژیانیان دووپاتکردەوە، عادل عەبدولمەهدی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەیامێکدا بۆ خەڵکی هەڵەبجە دەڵێت ئازارێکە و، قەت لە یادمان ناچێت، راشیگەیاندووە ئەوکات هەموو مرۆڤایەتی دۆش داما و بەرامبەر ئەو کارەساتە و جیهانی هەژاند.

سەرۆکوەزیرانی عێراق هەروەها رایگەیاندووە: “کارەساتی هەڵەبجە وایکرد گەلی عێراق بەهەموو پێکهاتەکانیەوە زیاتر یەکگرتووبن و رێگربن لە سەپاندنی دەسەڵات بەزۆر”. دەشڵێت هەڵەبجە وەک سیمبولی فیداکاریی و شاهێد لە سەر قێزەونی دیکتاتۆر هەردەمێنێتەوە.

ئازاد تۆفیق: هەڵەبجە برینێکە لە جەستەی نیشتمان 

پارێزگاری هەڵەبجە، کارەساتی هەڵەبجە بە برینێک لە جەستەی نیشتمان دادەنێت و داوا دەکات حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئەرکیان بەرامبەر پارێزگاکە جێبەجێ بکەن.

ئازاد تۆفیق بە رووداوی راگەیاند، زۆربەی بەڕێوەبەرایەتییەکان لە هەڵەبجە تەواو بوونە و بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتیش تەنیا کردنەوەی ماوەو ئەوەشی وەک مژدەیەک راگەیاند.

مەحموود ساڵح: دەبێت بەغدا قوربانیانی هەڵەبجە قەرەبوو بکاتەوە

مەحموود ساڵح وەزیری شەهیدان و کاروباری ئەنفالکراوان داوا لە حکومەتی عێراق دەکات کاری جددی بکەن بۆ هەڵەبجە و ماددەی 132ـی دەستوور جێبەجێ بکرێت. مەحموود حاجی ساڵح رایگەیاند:” هیواخوازین حکومەتی نوێی کوردستان هاوشێوەی کابینەی هەشت کاری جیدی بۆ هەڵەبجەییەکان بکات، حکومەتی عێراقیش ماددەی 132ـی دەستوور بۆ قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری قوربانیان جێبەجێ بکات.

هێمن هەورامی: دەبێت ئەقڵیەتی سزادانی بە کۆمەڵی خەڵک نەمێنێت

هێمن هەورامی ، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند: “تەنیا قەرەبوو بەس نییە بۆ خەڵکی هەڵەبجە، بەڵکو دەبێت هەوڵی پێکەوەیی هەبێت بۆ نەهێشتنی ئەو ئەقڵیەتەی باوەڕی بە کیمیابارانی هەڵەبجە و سزادانی بە کۆمەڵی خەڵک هەیە، دەشڵێت: “لە ساڵانی رابردوو دەرکەوت هێشتا پاشماوەی ئەو ئەقڵیەتە لە بەغدا ماوە .

ناجیحە عەبدولئەمیر: دەوڵەتی عێراق لەسەریەتی قەرەبووی زیانلێکەوتووان بکاتەوە


سەرۆکی دەزگای شەهیدانی عێراق داوا لە حکومەتی عێراق دەکات قۆناخی قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی دەستی رژێمی پێشووی عێراق لەنێویاندا خەڵکی هەڵەبجە تەواو بکات.

ناجیحە عەبدولئەمیر رایگەیاند، دەبێت کۆتایی بە دەردەسەری زیانلێکەوتووان بهێندرێت.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here