بڕیاردەری لیژنەی دارایی له پەرلەمانی عێراق راگەیاند، كۆتایى ئه‌م مانگە حكومه‌تى عێراق بڕى 522 ملیار دینار بۆ موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و پێشمەرگە ره‌وانه‌ى هه‌رێمی کوردستان ده‌كات.
ئه‌حمه‌د حاجى ڕه‌شید، بڕیارده‌رى لیژنه‌ى دارایی له په‌رله‌مانى عێراق به خه‌ندان-ى وت، “پاڵپشت به جێگیكردنى پشكى هه‌رێم له یاساى بودجه‌ى 2019ى عێراقدا و دواى بڵاوبونەوەی له ڕۆژنامه‌ى وه‌قایعى عێراقی، حكومه‌تى و وه‌زارتى دارایی عێراق پابه‌ندن یه‌كه‌م بڕه پاره له پشكى هه‌رێم لەکۆتای مانگی شوبات ڕه‌وانه هەولێر بكه‌ن”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “هیچ ڕێگرییه‌ك نییه له‌به‌رده‌م نه‌ناردنى بڕه پاره‌كه، لەکاتی ناردنی پارە بۆ پارێزگاکانی دیکە بڕی 522 ملیار دینار رەوانەی هەرێمی کوردستان دەکرێت”.
بڕیارده‌ى لیژنه‌ى دارایی په‌ڕله‌مان راشیگەیاند، هیچ هه‌وڵ و هه‌نگاوێكى دیكه له‌سه‌ر كۆى پڕۆسه‌ى ناردنى نه‌وتى هه‌رێم به‌رامبه‌ر به ناردنى بودجه له‌لایه‌ن حكومه‌تى عێراق له ئارادا نییه، ته‌نها ئه‌مساڵ ئه‌و پاڵپشتیه یاساییه كه له په‌رله‌مان ده‌نگى پێداوه بوەته ده‌قێكى یاسای بۆ ساڵى 2019.