وتەبێژی یەکێتی: کێشەی کەرکوک بەبێ بەغدا چارەسەرنابێت وتەبێژی پارتی: وادەیەک بۆ پێکهێنانی حکومەتی هەرێم دیاریکرا .

0
14

خەندان-

کۆبوونەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کۆتاییهات و بەپێی وتەی مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی وادەیەک بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان دیاریکراوە.

دوای کۆبوونەوەکە هەریەکە لە مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی و سەعدی پیرە، وتەبێژی یەکێتی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان بۆ رۆژنامەنوسان ئاشکراکرد.

مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی رایگەیاند، “لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا جەختمان لە کارکردنی پێکەوەیی پارتی و یەکێتی کردەوە و هاوکات وادەیەک بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆی حکومەتی هەرێمی کودرستان دیاریکرا”.

ئاماژەی بەوەشکرد، شاندی باڵای پارتی و یەکێتی جەختیان لەوەکردەوە کە دەبێت هەرچی زووە گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان یەکلایی بکرێتەوە و بەپەلە کێشەکان چارەسەربکرێن.

مەحمود محەممەد راشیگەیتاند، “وەکو پارتی و یەکێتی و لایەنەکانی دیکەش ئەوەمان بۆ دەرکەوتووە کە پێکەوەبین چاکتر دەتوانین خزمەت بە خەڵکی کوردستان بکەین و چارەسەری کێشەکان بکەین”.

هاوکات سەعدی پیرە، وتەبێژی یەکێتی لە کۆنگرەکەدا رایگەیاند، “لە کۆبوونەوەکەدا پرسی پێکهێنانی حکومەت و بەشداریکردنی حزبەکانی دیکەمان تاوتوێ کردووە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “کەرکوک کێشەی گەورەی هەیە و ئەو دۆخەی ئێستا لەو پارێزگایەدا هەیە لە هیچ پارێزگایەکی دیکەدا نییە، بەڵام کێشەی کەرکوک بەبێ بەغدا و پێکهاتەکانی دیکەی شارەکە چارەسەرناکرێت و ناشبێت کێشەکەی کەرکوک پەراوێز بخرێت”.

وتەبێژی یەکێتی راشیگەیاند، یەکێتی بەلایەوە گرنگە بەرنامەیەکی هاوبەشی بۆ کاری پێکەوەیی هەبێت.



سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here