ورچەکەی باڵەکایەتی بەیانیان دەڕواتەوە شاخ و ئێواران دەگەڕێتەوە

0
153

مرۆڤ ده‌سته‌مۆی كردووه‌

رووداو- چۆمان

شه‌وی رابردوو 17-4-2017، وه‌رچێك له‌و ورچانه‌ی كه‌ سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌ له‌ ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی ئازاد كران، له‌ شاخ هاتبووه‌ نێو ئاوه‌دانییه‌كان و هاووڵاتیان ترسیان لێی هه‌بوو، بۆیه‌ حكومه‌ت ویستی ئه‌م ورچه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ ماڵیه ‌و له‌ ته‌مه‌نێكی بچوكه‌وه‌ مرۆڤ ده‌سته‌مۆی كردووه‌ بیگێڕێته‌وه‌ باخچه‌ی ئاژه‌ڵان له‌ هه‌ولێر، به‌ڵام تا به‌یانییه‌كه‌ قه‌فه‌زی باخچه‌ی ئاژه‌ڵان گه‌یشته‌ چۆمان ورچه‌كه‌ چۆوه‌ شاخ و ون بوو.

ئه‌حمه‌د قادر ، قائیمقامی چۆمان به تۆڕی میدیایی‌ رووداوی راگه‌یاند: “رێكخراوی هاوكاری كوردی ئه‌م‌ریكی له‌ سه‌ره‌تای مانگی نیسانی ئه‌مساڵ چوار دانه‌ ورچ كه‌ له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه‌ له‌ شاره‌كان په‌روه‌رده‌ده‌كران گێرانییه‌وه‌ سرووشت و چینگه‌ی خۆیان، به‌ڵام یه‌كێك له‌ ورچه‌كان به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆر خولیای ئاوه‌دانی و مرۆڤ بووه‌ شه‌و هاتبووه‌ نێو ماڵان و ئێمه‌ ترسمان له‌وه‌ هه‌بوو كه‌ ئازار به‌ كه‌سێك بگه‌یێنێت بۆیه‌ باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی هه‌ولێرمان ئاگادار كرده‌وه‌ كه‌ بیبه‌ن، به‌ڵام دواتر ده‌ركه‌وت ورچه‌كه‌ ده‌ستەمۆ كراوه ‌و ئازار به‌كه‌س ناگه‌یێنێت و تا به‌یانییه‌كه‌ش قه‌فه‌زی باخچه‌ گه‌یشت ورچ چووه‌وە شاخ و ئێستا ون بووەته‌وه”‌.

قائیمقامی چۆمان ،گوتیشی: “له‌و چوار ورچه‌ی كه‌ ئازاد كراون سێیان له‌ چیای كۆدۆن و خه‌ریكه‌ به‌ره‌ به‌ره‌ خولیای سرووشت و چینگه‌ی خۆیان ده‌بنه‌وه‌ خۆیان ده‌گونجێنن، چونكه‌ له‌ سنووری باڵه‌كایه‌تی ورچی كێوی و ژماره‌یه‌ك ئاژه‌ڵی دیكه‌ هه‌ن و ئیستاش تا راده‌ێكی باش مرۆڤه‌كان وه‌ك جاران دووژمنی ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ نین”.

ورچەکە ئەم بەیانییە چووەوە شاخ بەڵام ئێوارەی ئەمشەو سێشەممە 18-4-2017 دیسان گەڕایەوە نێو ئاوەدانیی و ئێستا لە ناحیەی حاجی ئۆمەرانە.


 

 

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here