وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف داخستنى نوێنه‌رایه‌تى جووه‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان ڕه‌تده‌كاته‌وه‌

0
97

گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌نگۆى داخستنى نوێنه‌رایه‌تى جووه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان ڕه‌تده‌كاته‌وه‌.

 

نه‌به‌ز ئیسماعیل، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی به‌(باسنیوز)ى ڕاگه‌یاند: “نوێنه‌رایه‌تى جوله‌كه‌كان هاوشێوه‌ى ئایینه‌كانى دى له‌لایه‌ن په‌رله‌مان و حكوومه‌تى هه‌رێمه‌وه‌ مۆڵه‌تى پێدراوه‌ و سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینى حكوومه‌تى هه‌رێمن”.

 

گوتیشى: “ئه‌و هه‌واڵه‌ى كه‌ چه‌ند كه‌ناڵێكى ڕاگه‌یاندن باسى لێوه‌ ده‌كه‌ن گوایه‌ نوێنه‌رایه‌تییه‌كه‌ داخراوه‌ دووره‌ له‌ ڕاستییه‌وه‌، ئه‌وه‌ى كه‌ هه‌یه‌ لێپرسراوى نوێنه‌رایه‌تیه‌كه‌ به‌هۆى كارێكى ئیداریه‌وه‌ لادراوه‌ و تا ئێستا هیچ كه‌سێكى دى له‌ جێگه‌ى دانه‌نراوه‌”.

 

نه‌به‌ز ئیسماعیل ئاشكراشى كرد كه‌ ژماره‌یه‌ك جوله‌كه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستاندا هه‌ن، به‌ڵام ئامار و شوێنى نیشته‌جێبوونیان دیارى كراو نییه‌.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here