وه‌زیرێكی وه‌رزشی ده‌ستیله‌كاركێشایه‌وه‌

0
287

وه‌زیری ئۆڵمپیی ژاپۆن
وه‌زیری ئۆڵمپیی ژاپۆن

رووداو – هه‌ولێر

وه‌زیری ئۆڵمپیی ژاپۆن یوشیتاكا ساكورادا ده‌ستیله‌كاركێشایه‌وه‌، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له‌ یه‌كێك له‌ وته‌كانیدا هه‌ندێك هه‌ڵه‌ی كرد، كه‌ والێكدرایه‌وه‌ سووكایه‌تی به‌ خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه‌ كردووه‌، كه‌ له‌ 2011 دووچاری بوومه‌له‌رزه‌ و تسۆنامی بوون له‌ وڵاته‌كه‌دا.

یوشیتاكا ساكورادا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌شی سه‌رۆكوه‌زیرانی ژاپۆن كرد و رایگه‌یاند، كه‌ به‌ قسه‌كانی هه‌ستی خه‌ڵكانی ناوچه‌یه‌كی وڵاته‌كه‌ی برینداركردووه‌ و داوای لێبوردنیشی لێكردن، به‌ڵام گوتیشی، داوای لێبوردن به‌س نییه‌ و ده‌ستله‌كارده‌كێشێته‌وه‌.

وه‌زیری ئۆڵمپیی ژاپۆن كه‌ واناسرابوو پسپۆڕی بواری ئاساییشی ئه‌لیكترۆنییه‌، به‌ڵام رایگه‌یاندبوو  كۆمپیوته‌ری تایبه‌تیی خۆی نییه‌، به‌مه‌ش گومان له‌سه‌ر راستگۆیی  و تواناكانی دروستبوو.

ساكورادا به‌رپرسی خولی وه‌رزشیی ئۆڵمپیادی 2020ی تۆكیۆ بوو، ئامانجی یه‌كه‌میشیان كاركردن بوو بۆ  دووباره‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی، كه‌ بوومه‌له‌رزه‌ و تسۆنامییه‌كه‌ی ساڵی 2011 كه‌وتبوون.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here