وۆلڤێرهامپتۆن سۆلشایه‌ری تووشی شۆك كرد

0
16

وۆلڤێرهامپتۆن ـ مانچێسته‌ر یونایتد 2 ـ 1

رووداو ـ هه‌ولێر

یانه‌ی وۆلڤێرهامپتۆن توانی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی له‌ قۆناخی 8ی جامی یه‌كێتی ئینگلیزی ده‌ربكات، دوای ئه‌وه‌ی توانی له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆی به‌ ئه‌نجامی 2 ـ 1 گۆڵ لێیبباته‌وه‌.

له‌ یارییه‌كدا كه‌ ئۆلی سۆلشایه‌ری راهێنه‌ری مانچێسته‌ر یونایتد ده‌یویست به‌ پشتبه‌ستن به‌ پلانی 4 ـ 3 ـ 3 زوو یانه‌ میوانداره‌كه‌ باڵشكاو بكات، خۆی تووشی شۆك بوو، كاتێك وۆلڤێرهامپتۆن له‌ گێمی دووه‌مدا زۆر به‌هێز ده‌ركه‌وت و شه‌یتانه‌ سووره‌كانی له‌ پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ ده‌ركرد، كه‌ مانچێسته‌ر یونایتد ده‌یویست نازناوه‌كه‌ی بباته‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی له‌ ركابه‌ریكردن له‌سه‌ر نازناوی پرێمه‌رلیگی ئه‌مساڵ بێئومێد بوو.

رائوول خیمینێز له‌ خوله‌كی 70 و دیۆگۆ گۆتا له‌ خوله‌كی 76 دوو گۆڵیان بۆ وۆلڤێرهامپتۆن تۆماركرد و كوڕانی سۆلشایه‌ر دوای هه‌وڵێكی زۆر نه‌یانتوانی ئه‌نجامه‌كه‌ یه‌كسان بكه‌نه‌وه‌، ته‌نیا توانیان له‌ دوا خوله‌كی زیادكراوی یارییه‌كه‌دا له‌ رێگه‌ی ماركۆس راشفۆرده‌وه‌ گۆڵێك بكه‌ن، كه‌ بێ سوود بوو.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here