وێنه‌وڤیدیۆ..ته‌رمی‌ ئه‌و بوك و زاوایه‌ی‌ له‌هه‌ولێر كوژران به‌خاك سپێردران .

0
89

[ad_1]

خه‌ندان-

ته‌رمی‌ ئه‌و بوك و زاوایه‌ی‌ كه‌ 27ی‌ ئه‌م مانگه‌ له‌ هه‌ولێر كوژران له‌ زێدی‌ خۆیان له‌ گوندی‌ شێخ-ی‌ ناحیه‌ی‌  راجۆ ی‌ سه‌ر به‌ كانتۆنی‌ عه‌فرین له‌ رۆژئاوای‌ كوردستان له‌ مه‌راسیمێكدا به‌خاك سپێردران.

دوێنێ‌ شه‌ممه‌، ئه‌و بوك و زاوایه‌، به‌ ئاماده‌بوونی‌ كه‌سوكارو دانیشتوانی‌ ناوچه‌كه‌ به‌خاك سپێردران، دوای‌ ئه‌وه‌ ی‌ته‌رمه‌كانیان له‌هه‌ولێره‌وه‌ گه‌رێندرابووه‌وه‌.

رۆژی‌ 27ی‌ ئه‌م مانگه‌، ته‌رمی‌ ژن و مێردێك لە کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی پیرزین دۆزرانه‌وه‌و ره‌وانه‌ی‌ پزیشكی‌ دادوه‌ری‌ كران.

پۆلیسی‌ هه‌ولێر هه‌مان رۆژ رایگه‌یاند، ئه‌و كه‌سه‌ی‌ كه‌ به‌تۆمه‌تی‌ كوشتنی‌ ژن و مێرده‌كه‌ ده‌ستگیركرابوو “دانی‌ به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌”.

پۆلیسی‌ هه‌ولێر له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاندبوو “شەوی 26ی‌ نیسان کاتژمێر ٤:٣٠ ئاگادار کراونەته‌وە بەبوونی ڕووداوێکی کوشتن لە ناحیەی پیرزین، دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداو، دەرکەوت کەوا هاوڵاتی (س. ا. ع) هەڵساوە بە کوشتنی ژن و مێردێک بە ناوەکانی سەیدۆ محمد گوڵین تەمەن (24) ساڵ، ئەمەل جمیل نجمی تەمەن (21) ساڵ”.

پۆلیس ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردبوو، كه‌ دوای‌ ده‌ستگیركردنی‌، “تۆمه‌تباره‌كه‌ دانیناوه‌ بەتاوانەکەیدا” و  دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوە کراوه‌ته‌وه‌.

ژن و مێرده‌كه‌ خه‌ڵكی‌ ناحیه‌ی‌ راجۆ سه‌ر به‌ كانتۆنی‌ عه‌فرینن له‌ رۆژئاوای‌ كوردستان و دوێنێ‌ له‌ زێدی‌ خۆیان به‌خاك سپێردران.

[ad_2]

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here